له‌و رووداوانه‌ی له 14ی نیسان له دنیادا روویان داوه، له هه‌موو گه‌وره‌تر و كاره‌ساتبارتر، نقومبوونی كه‌شتیی "تایتانیك" بووه كه له‌ناویدا هه‌زار و 517 كه‌س خنكاون و ته‌نیا 706 كه‌س رزگاریان بووه. له دنیا هۆڵیوودیش بووه فیلمێكی ناوداری سینه‌مایی.
پێگه‌ی "ئه‌هرام"ی میسریش ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی نیسان هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، تایتانیك گه‌وره‌ترین كه‌شتیی نه‌فه‌رهه‌ڵگری دنیا بوو، به‌ڵام دوای دروستكردنی و له یه‌كه‌م و دوا گه‌شتی كه تێیدا نقومی ده‌ریای ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی بوو، ویستوویه‌تی له له‌نده‌نه‌وه بچێته نیویۆرك كه دروست كاته‌كه‌ی 14ی نیسانی ساڵی 1912 بوو.
كه‌شتیی تایتانیك له ساڵی 1910دا له به‌نده‌ری بلڤاست له ئێرله‌ندا ماوه‌ته‌وه تا له 10ی نیسانی 1912 به دوو هه‌زار و 223 گه‌شتیاره‌وه، ویستوویه‌تی له له‌نده‌نه‌وه بچێته نیویۆرك، به‌ڵام له دوای چوار رۆژ له رۆیشتنی، له 14ی نیسان خۆی به چیایه‌كی به‌فریندا كێشاوه، له ماوه‌ی دوو سه‌عات و 40 خوله‌ك، به‌ته‌واوی نقومی ده‌ریا بووه.
له رۆژی 15ی نیساندا هه‌وڵ دراوه 706 كه‌س له گه‌شتیاره‌كان رزگار بكرێن، ته‌واوی ئه‌وانی تر كه هه‌زار و 517 كه‌س بوون، سه‌رجه‌میان خنكابوون.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام" كه یادی ئه‌و كاره‌ساته ده‌كاته‌وه، له‌كۆتادا نووسیویه‌تی، نه‌خشه‌سازیی ئه‌و كه‌شتییه له‌لایه‌ن باشترین ئه‌ندازیاران كراوه كه زۆرینه‌یان پسپۆڕی دروستكردنی كه‌شتی بوون له دنیادا.