شۆفان ئێسته بووه به خۆراكێكی زۆر گرنگه بۆ له‌ش به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر پێویستت به ژه‌مێكی درێژخایه‌نی وزه بێت. شۆفان بڕێكی زۆر پرۆتین و ڕیشاڵی گرنگی تێدایه كه سیسته‌می هه‌رسی به‌گونجاوی ده‌هێڵێته‌وه، پسپۆڕێكی خۆراك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه شۆفان ده‌كرێت وه‌ك خۆراكێكی به سوود بۆ ژه‌می به‌ربانگ ته‌ماشا بكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی نیسان، مه‌یاده عه‌لی پسپۆڕی خۆراك، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژووانان ماوه‌یه‌كی زۆر كه ده‌كاته نزیكه‌ی 16 سه‌عات نان ناخۆن بۆیه له‌كاتی به‌ربانگ ده‌بێت وا هه‌ست بكه‌ن نانی به‌یانی ده‌خۆن و نابێت به‌په‌له نانێكی قورس بخۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش شۆفان وه‌ك ژه‌مێكی به‌یانیان داده‌نرێت. وزه‌ی پێویست بۆ له‌ش دابین ده‌كات به درێژایی شه‌وه‌كه‌ی هه‌ستی برسیه‌تی كه‌م ده‌كاته‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه شۆفان كاتێك گه‌رم ده‌كرێت پێكهاته‌یه‌كی لیج به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه باشه بۆ پێست و پڕه له ڤیتامین و كانزا كه پێست به شێداری ده‌هێڵێته‌وه ئه‌مه‌یش خاڵێكی گرنگه بۆ رۆژووانان.
ئه‌و پسۆڕه باس له‌وه‌یش ده‌كات كه شۆفان یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و لووله‌كانی خوێن و نه‌خۆشی شه‌كره و كێشه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رسیش ده‌دا.
"ده‌توانن بۆ ژه‌می ئێواران شۆفان به دوو شێوه ئاماده بكرێت و بخورێت، یه‌كه‌م/ ماست و باده‌م و شۆفان و تووی فهرهنگی و هه‌نگوین، سه‌رجه‌میان بكرێته ناو ده‌فرێكه‌وه و دواتر سێ سه‌عات له‌ناو به‌فرگر هه‌ڵبگیرێت و دواتر بخورێت. دووه‌م/ شۆفان و شیر و هێلكه و باده‌م و گوێز و خورما تێكه‌ڵ بكرێت و به‌شێوه‌ی خواردنه‌وه بخورێته‌وه" مه‌یاده عه‌لی وای گوت.
شۆفان جۆریكه له جۆره‌كانی دانه‌وێله وه‌كو گه‌نم و جۆ شوێنی كشتوكاڵیهكهیشی له باكووری ئه‌ووروپایه، وه ئێسته له زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی دنیا ده‌چێنرێت، ناوه زانستیه‌كه‌شی .{Avena Sateva} یه، به‌های خۆراكی زۆری تێدایه ئه‌گه‌ر شۆفان له ژه‌مه خۆراكییه‌كاندا هه‌بێت، به‌رده‌وام هه‌ست به باشتركردنی ته‌ندروستیت ده‌كه‌یت.