بەپێی دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی پەتای كۆرۆنا لە عێراق، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 7972 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، بەرانبەر بە 5196 حاڵەتی چاكبوونەوە و 40 حاڵەتی مردن، ئەوەیش لە كۆی 44282 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان لە هەموو عێراق.
مردن گەیشتووەتە 14836 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ چوارشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 7972 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 5196 حاڵەتی چاكبوونەوە و 40 حاڵەتی مردن لە سەرانسەری عێراق هەبووە، بەوەیش كۆی تووشبوون تا ئێستە گەیشتووەتە 949050 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 831519 حاڵەت و مردنیش 14836 حاڵەت.
هەرچی هەرێمی كوردستانە ئەمڕۆ چوارشەم لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، 1159 تووشبوونی نوێ و 485 حاڵەتی چاكبوونەوە و 17 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە، بەوەیش كۆی تووشبوون گەیشتە 135815 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 115330 حاڵەت و مردن 3831 حاڵەت.
شایەنی باسە تا ئێستە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و دوایین ئاماری تووشبوون گەیشتووەتە سەرووی 138 ملیۆن و 168 هەزار حاڵەت و مردنیش گەیشتووەتە سەرووی دوو ملیۆن و 975 هەزار حاڵەت.