ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شاری تۆكیۆ به‌بۆنه‌ی مانه‌وه‌ی ته‌نیا 100 رۆژ بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆڵمپیادی تۆكیۆ، ئاهه‌نگی گێڕا، هه‌رچه‌نده هیشته هیچ دڵنیاییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی نییه.
به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كه له كاتێكدایه، ڤایرۆسی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی فراوان له‌و شاره بڵاوبووه‌ته‌وه، كه بڕیاره یارییه‌كانی ئۆڵمپیادی لێ بكرێت، ته‌نانه‌ت بارودۆخه‌كه له‌وێ، ماوه‌ی مانگێكه وه‌ك بارێكی له‌ناكاوی لێ هاتووه و ژماره‌ی تووشبووان روو له زیادبوونه.
فه‌رمانڕه‌وای شاری تۆكیۆ، كه خانمێكه به ناوی یۆریكۆ كۆیكی، رای گه‌یاند "له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌وڵه‌كانمان فراوانتر ده‌كه‌ین، بۆ رێگه‌گرتن له بڵابوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كۆنتڕۆڵكردنی، ده‌مانه‌وێت به به‌شداریی هه‌مووان میوانداریی ئۆڵمپیاد بكه‌ین".
ئۆڵمپیادی هاوینه‌ی تۆكیۆی 2020 ده‌بوو پارساڵ بكرایه، به‌ڵام به‌هۆی بڵابوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ ئه‌مساڵ دواخراوه و بڕیاره له مانگی ته‌مووزی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
به پێی زانیارییه‌كان، ئۆڵمپیادی تۆكیۆ زۆرترین خه‌رجی لێكراوه له مێژووی ئۆڵمپیاده‌كانی هاوینه‌دا، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێت داهاته‌كانی وابكات گه‌شانه‌وه‌یه‌ك به جووڵه‌ی ئۆڵمپی بدات، كه به هۆی كۆرۆناوه زۆر لاوازه بووه.
جێی ئاماژه‌یه بودجه‌ی ئۆڵمپیادی تۆكیۆ 15.4 ملیار دۆلاری ئه‌مریكییه.