سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی توركیا له‌ باشیك كران

:: PM:10:42:14/04/2021 ‌
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و مووشه‌كه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كرا، سێ مووشه‌كی تر ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی توركیا له‌ ناوچه‌ی زه‌لكانی سنووری شاره‌دێی باشیك كران كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ باكوری شاری مووسڵ.

سه‌رچاوه‌كانی ته‌ناهی بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ یه‌كێك له‌ مووشه‌كه‌كان له‌ نێو سه‌ربازگه‌كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و تا ئێسته‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كان بوونی نییه‌.

مووشه‌كی دووه‌م له‌ نێو گوندی زه‌لكان كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و بووه‌ته‌ هۆی برینداربوونی هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی.

به‌شێك له‌ سه‌رچاوه‌كان باس له‌ مووشه‌كی سێیه‌میش ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ گوندی كودات كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و ژنێك به‌وهۆیه‌وه‌ بریندار بووه‌.


وشە - باز ئه‌حمه‌د