بە بۆنەی یادی 29یەمین ساڵەی كۆچی دوایی هونەرمەند تایەر تۆفیق، ئەمڕۆ 20ی ئۆكتۆبەر/تشرینی یەكەم، بە هەماهەنگی تیپی باواجی كۆیە، فەرمانگەی شوێنەواری كۆیە، پەردە لەسەر پەیكەری هونەرمەندی ناوبراو لا دەبات.
بڕیارە رێوڕەسمی پەردەلادانەكە، لە سەعات 10:30ی ئەمڕۆ پێنجشەم، لە قشڵەی كۆیە بەڕێوە بچێت و هاووڵاتییانیش دەتوانن تێیدا ئامادە بن.
تایەر تۆفیق لە ساڵی 1922 لە كۆیە لە دایك بووە، خاوەنی چەندان مەقام و گۆرانی و سروودە، لە رێكەوتی 20ی تشرینی یەكەمی 1987 لە تەمەنی 65 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە و لە كۆیە بە خاك سپێردراوە.