وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، "واشنتن به هێرشكردنه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌ئامانجگرتنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان زۆر تووڕه‌یه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ی نیسان، نێد پرایس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، "زۆر تووڕه‌ین له هێرشكردنه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵكی عێراقیش به‌ده‌ست ئه‌و جۆره توندوتیژییانه‌وه ئازار و پێشێلكردنی سه‌روه‌ریان و مه‌ینه‌تی زۆریان چه‌شتووه".
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، "واشنتن زۆر تووڕه‌یه به هێرشكردنه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌ئامانجگرتنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان".
جێی باسه ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌م 15ی نیسان، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، سێ مووشه‌كیش له بنكه‌ی سه‌ربازی زه‌لكان له سنووری باشیك كه‌وتنه خواره‌وه كه هێزه‌كانی توركیای تێدایه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له هێرشه مووشه‌كییه‌كه بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی زه‌لكان، قوربانی هه‌یه و هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریش ته‌نیا زیانی مادی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی هێرشه‌كه له په‌یامێكدا دووپاتی كرده‌وه، "ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ هێزه نایاساییه‌كان سنووری هه‌رێمی كوردستان جێ بهێڵن و بكه‌رانی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌یش باجی كرده‌وه‌كانیان بده‌ن."
پێشتر له 15ی شوبات/فێبرایه‌ر چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر كران و له ناو گه‌ڕه‌كه‌كان كه‌وتنه خواره‌وه و حه‌وت بریندار و دوو شه‌هیدیان لێ كه‌وته‌وه. هاوكات 30ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ساڵی ڕابردوویش به‌هه‌مانشێوه له به‌رتله‌وه چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كران.
ده‌زگه‌كانی ته‌ناهی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌رێكی هێرشه‌كه‌ی 15ی شوبات/فێبرایه‌ریان گرت و ورده‌كاری پیلانه‌كه‌یان ئاشكرا كرا، كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حزبوڵاوه فه‌رمانیان پێ كرابوو كه ئه‌و هێرشه ئه‌نجام بده‌ن.