له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی ''وشه'' له‌گه‌ڵ د. محه‌مه‌د عه‌بدوڵا ئه‌بوبه‌كر پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و شكان و جومگه‌كان، چاره‌سه‌ر و نه‌شته‌رگه‌ری پێكانی وه‌رزشی به به‌كارهێنانی ده‌رزی PR، له‌باره‌ی گرفت و كێشه‌كانی جومگه ده‌دوێت، ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه گۆڕانی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ، كاریگه‌رییه‌كانی چین و تا چه‌ند سه‌ركه‌وتووه.
ئه‌وانه‌ی له منداڵییه‌وه كێشه‌ی قاچ یان جومگه‌یان هه‌یه ''شه‌لن''، باشترین كات بۆ ده‌ستپێكردنی چاره‌سه‌ر كه‌یه؟ هه‌موو كات پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت یان چاره‌سه‌ری تر هه‌یه؟
له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی ته‌مه‌نی منداڵانه‌وه، پێویسته پشكنینیان بۆ بكرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه قاچیان خواره، به‌زووترین كات ده‌بێ قاچیان له گه‌چ بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕاست ببێته‌وه، به‌مه‌یش زۆربه‌ی زۆریان پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری نابێ و له شه‌لی ڕزگاریان ده‌بێت. به‌ڵام له حاڵه‌تێكدا پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ر چاودێریكردنی سه‌ره‌تایی دوا بخرێت و پشتگوێ بخرێت، به‌و واتایه‌ی قاچیان له گه‌چ نه‌گیرێت و له‌لایه‌ن شاره‌زایه‌كه‌وه چاودێری نه‌كرێن.
گۆڕانی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی كه‌سه‌كه ده‌بێت؟
گۆڕینی ئه‌ژنۆ بریتییه له لابردنی به‌شی داخوراو و تێكچووی جومگه‌كه، دانانی پلاتینی تایبه‌ت كه نه‌خۆش ئازاری نامێنێ و جووڵه‌ی خۆشتر ده‌بێ. بۆیه ده‌توانین بڵێین گۆڕینی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ له ئازار و ناڕه‌حه‌تی ئه‌ژنۆی تێكچوو ڕزگارت ده‌كات.
له چ كاتێكدا نه‌خۆش پێویستی به گۆڕینی جومگه ده‌بێت؟
حاڵه‌ته‌كان جیاوازن، به‌ڵام ئه‌م سێ خاڵه سه‌ره‌كیترینیانن:
یه‌كه‌م - كاتێك ئازاره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده زۆر ده‌بێ كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی ده‌كات و خه‌وی تێكده‌چی و ئازارشكێن كاریگه‌ری نامینێ.
دووه‌م - كاتێك له جووڵه ده‌كه‌وێت یان جووڵه‌ی زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه.
سێیه‌م - كاتێك داخورانه‌كه ئه‌وه‌نده زۆر ده‌بێ كه جومگه‌كه خوار ده‌بێ یان له‌سه‌ریه‌ك ده‌ترازێ.
چاره‌سه‌ركردنی به ده‌رزی PRP بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی پێكان هاتوون، له چ كاتێكدا پێویسته به‌كار بێت و چ سوودێكی هه‌یه؟
ده‌رزی PRP بۆ هه‌موو پێكانه وه‌رزشییه‌كان ده‌توانین به‌كاری بێنین، هه‌روه‌ها بۆ هه‌وكردنی به‌سته‌ره‌كان و بۆ سه‌وه‌فانی جومگه‌یش به‌كار دێت، كاتێك داخورانه‌كه‌ی سه‌ره‌تاییه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی پله‌یتلێت ''platelet'' له ده‌رزی PRP كه به‌رپرسه له دووباره بنیاتنانه‌وه و گه‌شه‌ی خانه‌كان، به‌و هۆیه‌وه ده‌توانین بۆ زۆر مه‌به‌ست به‌كاری بێنین و سوودی لێ وه‌ربگرین، به‌ڵام ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر حاڵه‌تی نه‌خۆشه‌كه و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی كه پزیشكی شاره‌زا بۆی دیاری ده‌كات.
نیشانه‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشیی بڕبڕه چین؟ ئایا هه‌موو ته‌مه‌نێك تووشی بڕبڕه ده‌بێت یان ته‌مه‌نێكی دیاریكراو هه‌یه بۆی؟
به‌گشتی ئه‌مانه نیشانه سه‌ره‌كییه‌كانی تووشبوونن به ''بڕبڕه'':
یه‌كه‌م - هه‌بوونی ئازار له به‌شی خواره‌وه‌ی پشت.
دووه‌م - ئازارێك وه‌ك سووتانه‌وه وایه كه له به‌شی خواره‌وه‌ی پشت ده‌ست پێ ده‌كات و دێته خواره‌وه بۆ ڕان و قاچه‌كان و هه‌ندێك جار سڕبوونی له‌گه‌ڵدایه.
سێیه‌م - هه‌بوونی گرژی ماسولكه‌كانی پشت و حه‌وز.
چواره‌م - ئازاره‌كه زیاتر ده‌بێ به دانیشتنی زۆر یان ڕاوه‌ستانی زۆر.