نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی گرووپێك ده‌داته دادگا، له سلێمانی بۆ جاری سێیه‌م ته‌قه له د. سۆران نابینا كرا كه چه‌ندان بڕوانامه‌ی نێوده‌ڵه‌تی به ده‌ست هێناوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ی نیسان، د. سۆران نابینا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له نزیك چێشتخانه‌ی حه‌م له سلێمانی، ته‌قه‌ی لێ كراوه و ده‌ستبه‌جێ لایه‌نی ته‌ناهیی ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر بكه‌رانی ته‌قه‌كه پێ نه‌دراوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه سێیه‌م جاره له سلێمانی ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێ، پێشتر له‌كاتی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و جارێكی تریش دوای به‌شداری له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی ته‌قه‌ی لێ كراوه.
د. سۆران ده‌ڵێت، ته‌قه‌كانی ئه‌مڕۆ پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی من، دادگایی چه‌ند كه‌سێك بووه كه وه‌ك گرووپێكی مافیایی له سلێمانی كاریان كردووه، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، پاره‌یان وه‌رگرتووه.
د. سۆران كه نابینایه و خاوه‌نی چه‌ندان بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه
ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و گرووپه سه‌ربه باڵێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتین و چه‌ندان جار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه.
د. سۆران كه نابینایه و خاوه‌نی چه‌ندان بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، خه‌م به‌وه ده‌خوات كه خه‌ریكه له شاره‌كه‌ی خۆی جێی نابێته‌وه و كه‌سانێك كه ناتوانن ركابه‌ری بكه‌ن، كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی ڕابردوودا د. سۆران نابینا به‌شداری له چه‌ندان چالاكی نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتانی ده‌ره‌وه كردووه، یه‌كێك بوو له‌و گه‌نجانه‌ی كاری بۆ سه‌رخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له 25ی ئه‌یلوولی 2017 ده‌كرد.