گۆرانیبێژی ناسراوی كورد تارا ڕه‌سووڵ، بڕیاره به‌مزووانه گۆرانییه‌كی ئاینی بڵاو بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ری نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ی نیسان، هونه‌رمه‌ند هێمن حوسێن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "گۆرانیبێژی ناسراوی كورد تارا ڕه‌سووڵ، به‌مزووانه نوێترین به‌رهه‌می خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه كه گۆرانییه‌كی ئاینییه به ناوی (عیشقی خودا)".
ڕوونی كرده‌وه، "گۆرانییه تازه‌كه‌ی تارا ڕه‌سووڵ له تێكستی هیوا حه‌لاقه، هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازه‌كه‌ی بۆ داناوه، من كاری ئهڕێنجمێنتم بۆ كردووه، كاری ده‌رهێنانی كلیپه‌كه ده‌رهێنه‌ر شوكری عه‌لی بۆی كردووه".
تارا ڕه‌سووڵ له ساڵی 1975 له دایك بووه، نزیكه‌ی 20 ساڵ ده‌بێت چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی كوردستان و چه‌ندان به‌رهه‌می هونه‌ری و ئه‌لبوومی تۆماركراو و بڵاوكراوه‌ی هه‌یه. له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، یه‌كێك له به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی كلیپێكی هاوبه‌ش بوو له‌گه‌ڵ 25 گۆرانیبێژی كورد به‌ناوی "نه‌سرین به‌هاره"، كه یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو "تایه‌ر تۆفیق".