پۆلیسی ته‌ق ته‌ق ورده‌كاری كوشتنی ژنێك له‌لایه‌ن باوكییه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له لێواری زێی بچووك و نزیك گوندی "كانی له‌له" له ته‌ق ته‌ق دۆزراوه‌ته‌وه.
رووداوه‌كه به‌وجۆره بووه: له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنێك له‌لایه‌ن باوكییه‌وه/ ددانی به‌تاوانه‌كه‌دا ناوه/ ده‌ربردرێته زێی بچووك و ده‌خنكێنرێ، دواتر به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس ده‌رده‌كه‌وێ كه جه‌سته‌ی ژنه‌كه شوێنی چه‌قۆیشی پێوه دیار بووه.
كه‌سێكی تر بریندار كراوه
هێشتا رووداوه‌كه درێژه‌ی هه‌بووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن مێردی ئه‌و ژنه‌وه كه له‌لایه‌ن باوكییه‌وه خنكێنراوه كه‌سێكی تر بریندار كراوه و ئێسته له پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ره.
له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و ڕووداوه، هه‌رێم دڵشاد لێپرسراوی بنكه‌ی پۆلیسی ته‌ق ته‌ق زانیارییه‌كانی پشتڕاستكرده‌وه و به "وشه"ی گوت، دوای خنكاندنی كچه‌كه‌ی ئه‌و باوكه ته‌رمه‌كه‌ی له لێواری زێی بچووك جێهێشتووه. هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه ئه‌و رووداوه به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌كه‌ی پۆلیس دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه كه‌سێك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه كه له‌لایه‌ن مێردی ئه‌و ژنه‌وه بریندار كراوه، "ڕه‌نگه كه‌سی تریش له‌ناو ڕووداوه‌كه هه‌بن و هێشتا لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".
یه‌كه‌مجاره له‌كاتی رووداوێكی له‌مشێوه‌یه تۆمه‌تبار به‌خێرای ددان به تاوانه‌كه‌یدا بنێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی باوكی ئه‌و ژنه كردی.
كۆیه/ باوه‌ڕ كه‌ریم