زۆر توێژینه‌وه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن پێویسته به به‌رده‌وام ئاو بخورێته‌وه، به‌تایبه‌تی پێش ژه‌مه‌كان و به مه‌به‌ستی شێدارهێشتنه‌وه‌ی له‌ش و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و پاراستن له نه‌خۆشییه‌كان، زانایان ده‌ڵێن پێویسته مرۆڤ رۆژانه به‌لایه‌نی كه‌م دوو لیتر ئاو بخواته‌وه، به‌ڵام له ره‌مه‌زان چۆن ده‌بێت؟
زۆرخواردنه‌وه‌ی ئاو شله‌كان له‌كاتی فتاركردنه‌وه ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت
ئیمان فكری، راوێژكاری خۆراك و قه‌ڵه‌وی ده‌ڵێت، رۆژووگران ده‌توانن ئه‌و ئاوه‌ی پێویسته به‌رۆژ بیخۆنه‌وه، دوای فتاركردنه‌وه قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌یش به تێكڕای 10 بۆ 12 كووپ بۆ به‌هێزكردنی به‌رگریی له‌ش و رێگرتن له وشكهه‌ڵگه‌ڕانی. ئه‌و شاره‌زایه رێنوێنی خواردنه‌وه‌ی كووپێك ئاو له‌كاتی فتاركردنه‌وه ده‌دات، كه دوو دڵۆپ ئاوی لیمۆ و نه‌عنای بۆ زیاد بكرێت، چونكه ئه‌و گیراوه كار بۆ هاوسه‌نگكردنی ترشی گه‌ده ده‌كات.
ئه‌و راوێژكاره باسی ئه‌وه ده‌كات كه مرۆڤی پێگه‌یشتوو رۆژانه نابێ كه‌متر له دوو لیتر ئاو بخواته‌وه، كه چه‌وری و ژه‌هره‌كانی له‌ش لا ده‌بات و هه‌رسكردن ئاسانتر ده‌كا و رێگری له قه‌بزی ده‌كا و پێست و رووخسار به ته‌ڕی دیڵێته‌وه و بۆ ته‌ندروستیی گشتیی له‌ش باشه، سووڕی خوێن چالاك ده‌كات و یارمه‌تی گه‌یشتنی ڤیتامینه‌كان بۆ هه‌موو به‌شێكی له‌ش ده‌دات، به پێچه‌وانه‌وه كه‌می خوارنه‌وه‌ی ئاو ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێش و كێشه‌ی تری ته‌ندروستی.
بۆیه پێویسته له هه‌ر سه‌عاتێكی دوای فتاركردنه‌وه كووپێك ئاو بخورێته‌وه، كه له‌و سه‌رده‌مه‌ی په‌تای كۆرۆنا سوودی زیاتری هه‌یه، هه‌روه‌ها رێنوێنی ده‌دات به خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی سروشتی وه‌ك قه‌یسی و ته‌مرهیندی و پرته‌قاڵ و لاله‌نگی و خیار.
لای خۆیه‌وه لیندا جاد، راوێژكاری بواری خۆراك و قه‌ڵه‌وی ده‌ڵێت، پێویسته ئاوێكی زۆر بخورێته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا راسته‌وخۆ دوای فتاركرنه‌وه نا، چونكه زۆرخواردنه‌وه‌ی ئاو شله‌كان له‌كاتی فتاركردنه‌وه ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت و ماندووبوون دروست ده‌كات.
دووپاتی كرده‌وه، بۆیه دروست ئه‌وه‌یه كه به درێژایی ماوه‌كه تا پارشێوخواردن و بۆ هه‌ر 10 كیلۆگرام له له‌ش كووپێك ئاو بخورێته‌وه، واته ئه‌وانه‌ی كێشیان 60 كیلۆگرامه، پێویسته كه‌متر له شه‌ش كووپ نه‌خۆنه‌وه، باشتریشه بگاته ئاستی دوو لیتری رۆژانه.