دروستكردنی گه‌وره‌ترین شوورا به دره‌خت و سه‌وزایی له باشووری بیابانی گه‌وره به یه‌كێك له مه‌زنترین پرۆژه‌كان داده‌نرێ، بۆ ڕزگاركردنی ئه‌فریقا له بیابان و وشكهه‌ڵاتن و دووباره بووژانه‌وه‌ی كیشوه‌ره‌كه و گه‌شه‌پێدانی له ڕووی ئابووری و ژینگه‌ییه‌وه، پرۆژه‌كه به گوژمه‌ی 14 ملیار دۆلار ئه‌نجام ده‌درێ و 100 ملیۆن هێكتار زه‌وی به‌وهۆیه‌وه به دره‌خت و سه‌وزایی داده‌چێنرێن.
ده‌سپێشخه‌ری ئه‌و پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن كۆربه‌ندی ئابووری جیهان خراوه‌ته ڕوو و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تا 2030 به‌رده‌وامی هه‌بێ و بۆ ئه‌و ساڵه ته‌واو بكرێ، هه‌ریه‌ك له فڕه‌نسا و بانكی نێوده‌وڵه‌تی پرۆژه‌كه پاره‌دار ده‌كه‌ن و 14 ملیار دۆلاریان بۆ ته‌رخان كردووه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌رفه‌تی كار بۆ 10 ملیۆن هاووڵاتی ئه‌فریقی ده‌ڕه‌خسێنێت و 250 مێگا تۆن كاربۆن له ناوچه‌كه له‌ناو ده‌به‌ن.
ناوچه‌كانی باشووری بیابانی گه‌وره‌ی باكوری ئه‌فریقا به یه‌كێك له ناوچه‌كه هه‌ر مه‌ترسیداره‌كان داده‌نرێن له ڕووی ته‌شه‌نه‌كردنی دیارده‌ی به بیابانبوون و كاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر ژینگه‌ی ناوچه‌كه و گۆی زه‌وی به گشتی. به‌وهۆیه‌وه ئه‌و پرۆژه زه‌به‌لاحه جێبه‌جێ ده‌كرێ، كه به پانایی كیشوه‌ری ئه‌فریقا درێژ ده‌بێته‌وه، واته له وڵاتی سه‌نیگالی ڕۆژئاوای كیشوه‌ره‌كه بۆ وڵاتی جیبۆتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقاوه.
شاره‌زان و پسپۆران ئه‌وانه‌ی له ورده‌كاری نه‌خشه‌ی پرۆژه‌كه ئاگه‌دارن دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به ته‌واوبوونی ئه‌و شوورا مه‌زنه سه‌وزه، ده‌بێت به یه‌كێك له ناوچه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی جیهان و به ته‌واوی سیحری و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌بێت.
پرۆژه‌ی به بیابانبوون ده‌وه‌ستێنێت و 100 ملیۆن هێكتار زه‌وی به دره‌خت داده‌چێنرێت
سه‌ره‌ڕای سووده زۆره‌كانی بۆ ژینگه و ڕه‌خساندنی ملیۆنان هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌كه‌ونه نێو پرۆژه‌كه‌وه، زانایان گرنگی زۆرتری ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌خه‌نه ڕوو و باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ده‌بێته هۆی ژیاندنه‌وه‌ی ژیانی ملیۆنان زینده‌وه‌ر له ناوچه‌كه و نه‌هێشتنی جۆره‌ها نه‌خۆشی، له هه‌موویشی گرنگتر ده‌بێته هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی خۆراك و وزه و ئاو بۆ به‌شێكی گه‌وره‌ی وڵاتانی ئه‌فریقا، كه به‌ده‌ست ئه‌و گرفتانه‌وه ده‌ناڵێنن.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمز به ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆژه‌یه، سه‌لامه‌تی و گه‌شه‌ی مرۆڤ له‌و كیشوه‌ره زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت، به جۆرێك كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌فریقا تا كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه بۆ ملیارێك و 500 ملیۆن مرۆڤ به‌رز بكاته‌وه.
درێژی
شوورای سه‌وزی مه‌زن ده‌گاته هه‌شت هه‌زار كیلۆمه‌تر له سه‌نیگاله‌وه تا جیبۆتی و به‌وهۆیه‌وه‌یش ده‌بێت به یه‌كێك له شیاوترین شوێنه‌كانی جیهان له بوونی ژینگه‌یه‌كی گونجاو و سروشتێكی ئاسایی و پڕ له گه‌شه‌ی زینده‌وه‌ران و به‌رده‌وامی سوڕی ژیان له ناوچه‌كه.
ئیبراهیم سیاو ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به بیابانبوون له‌وباره‌وه گوتی، له كاتێكدا گرفتی گه‌وره به‌رۆكی ژینگه و كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی گرتووه، به‌لام به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه گه‌وره‌ترین بڕ و ته‌نی كاربۆن له ژینگه‌ی زه‌وی له‌ناو ده‌چێت، ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له هه‌نگاوه ستراتیجییه‌كان بۆ له‌ناوبردنی كاربۆن له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان.
هه‌لی كار بۆ 10 ملیۆن كه‌س ده‌ڕه‌خسێنێت و ئاسایشی خۆراك بۆ ئه‌فریقا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات
تا ئێسته ته‌نیا 16%ی پرۆژه‌كه ته‌واو بووه و 500 هه‌زار كه‌س كاری تێدا ده‌كه‌ن و زیاتر له 15 ملیۆن هێكتار زه‌وی له ئه‌سیوپیا بۆ پرۆژه‌كه ئاماده كراوه و له سهنگیالیش زیاتر له 12 ملیۆن دره‌ختی دژ به بیابانبوون چێنراوه.