میدیاكانی ئێران له ڕۆژانی ڕابردوو هه‌واڵی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌یه‌كی مۆسادیان له هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه و ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌یش به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كه بنكه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی تێدایه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه هه‌رێمی كوردستان و هه‌مووان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه بنكه‌ی مۆساد و ئیسرائیل له هه‌رێمه‌كه هه‌بێت، به‌ڵام تاران توانا و بوێری نییه كه ڕووبه‌ڕووی ئیسرائیل ببێته‌وه، هاتووه شه‌ڕ به هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشێت.
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و كردنه ئامانجی هه‌ولێر له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه بۆ دووه‌مجار و به‌رده‌وامی بڵاوكردنه‌وه‌ی پروپاگنده له میدیاكانی ئێران و میلیشیاكانی ئێران له عێراق له دژی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی نیگه‌ران كردووه، چونكه ئه‌وان بێ ئه‌وه‌ی به‌شێك بن له هیچ لایه‌نێكی گرژییه‌كان خه‌ریكه ده‌كرێنه ئامانج و ئاسایش و ئارامی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌میشه نموونه بووه له ناوچه‌كه، هه‌وڵی تێكدانی ده‌ده‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئاسایشی ئه‌وان به‌رقه‌رار نه‌بێ، ڕێ ناده‌ن هه‌رێمی كوردستان له ئارامی و ئاسایش و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه به‌رده‌وام بێت.
ڕۆژنامه‌ی "
العرب" له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، كه ئێران و میلیشیاكانی له عێراق ده‌یانه‌وێ هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك ناوچه‌كانی تری باشووری عێراق لێ بكه‌ن، بۆیه به به‌رده‌وامی تۆمه‌تیان بۆ دروست ده‌كه‌ن و بیانوو ده‌دۆزنه‌وه تا دۆخی هه‌رێمه‌كه بشێوێنن.
ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا كراونه‌ته بیانوو و ئامانجی ئێران بریتییه له‌وه‌ی كوردستان وه‌ك شاره‌كانی باشوور و سوننه‌نشین وێران بكات
پێشتر هه‌ریه‌ك له قه‌یس خه‌زعه‌لی فه‌رمانده‌ی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و ئه‌كره‌م كه‌عبی فه‌رمانده‌ی میلیشیاكانی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با چه‌ندان جار به فه‌رمی ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ڕاگه‌یاندووه، كه به‌رپرسانی ئیسرائیل به پاسپۆرتی ساخته دێنه عێراقه‌وه، له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه ده‌گه‌نه عێراق و له ناوچه‌كانی تریش بڵاو ده‌بنه‌وه.
جیا له‌وه‌یش ئێران و میلیشیاكان له كاتێكدا هێشته هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له ناوچه‌كانی عێراق ده‌رنه‌كردووه، كه‌چی به‌رده‌وام ڕووی ده‌میان له هه‌رێمی كوردستانه و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه هه‌رێمه‌كه ببێت به ناوچه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیجی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان، پاش ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی تری عێراق به‌رده‌وام هێرش له‌لایه‌ن میلیشیاكانی ئێرانه‌وه ده‌كرێته سه‌ر هاوپه‌یمانان و كاروانه‌كانیان. پێشتریش ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ئه‌وه‌ی دا، كه ئه‌گه‌ر میلیشیاكان به‌رده‌وام بن له هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌كه‌ی، ئه‌وا باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بۆ هه‌ولێر ده‌گوێزێته‌وه.
زیاتر له 40 ساڵه ئێران دروشمی سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێته‌وه بۆ داگیركردنی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوێرێ به ڕووی ئیسرائیلیش بوه‌ستێته‌وه
ئه‌و ململانێیه‌ی كه له دژی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ئێران و میلیشیاكانی ده‌ستی پێكردووه، ته‌نیا له ڕووی سه‌ربازی و ته‌ناهی نییه، بگره له ڕووی سیاسییه‌وه‌یش له به‌غدا له ڕێی فراكسیۆنه‌كانی سه‌ر به ئێران و حزبه‌كانی شیعه‌ی نزیك له ئێران، به‌رده‌وامی دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مافه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی كوردستان بكه‌ن و هه‌وڵی تێكدانی هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كان بده‌ن، كه له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو و فره‌وان به‌ده‌ستی هێناوه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌واوی ناوچه‌كانی تری عێراق.
ئیسرائیل به ئاشكرا له نێو دڵی تاران هێرشی كرده سه‌ر باوكی ئه‌تۆمی ئێران و هێرشی كرده سه‌ر دامه‌زراوه‌ی نه‌تنزی ئه‌تۆمی له پارێزگه‌ی ئه‌سفه‌هانی ناوه‌ڕاستی ئێران، به به‌رده‌وامیش هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌شتییه‌كانی ئێران له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، كه‌چی ئێران و میلیشیاكان بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه ئامانج و مووشه‌ك ئاراسته‌ی ماڵی هاووڵاتییان و گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی نیشانه‌ی ناجوامێری و نه‌بوونی بوێرییه له‌لایه‌ن ئێران و میلیشیاكانی، هه‌موو ئه‌و بانگه‌شه میدیاییانه‌ی كه ده‌شیكه‌ن، ته‌نیا خۆهه‌ڵكێشانه و هیچ ڕاستییه‌كی له پشته‌وه نییه، تاران 40 ساڵ باس له سڕینه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر زه‌وی ده‌كات، كه‌چی تا ئێسته گولـله‌یه‌كیشی به ڕووی ئیسرائیل نه‌ته‌قاندووه و خه‌ریكی كردنه قوربانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه به دروستكردنی تۆمه‌ت بۆیان و هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموون به‌سه‌ر ناوچه جیا جیاكان.