له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارێكی هه‌ڵه‌بجه پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گاوداری بنیات ده‌ندرێت به گوژمه‌ی حه‌وت ملیۆن دۆلار، مانگاكانی له هۆڵنداوه ده‌هێندرێت، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت هه‌ڵه‌بجه به‌داخراوی نه‌مێنێته‌وه هانی سه‌رمایه‌داران ده‌دات له هه‌ڵه‌بجه پڕۆژه جێبه‌جێ بكه‌ن.
كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تی بنیات نانی به پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گاوداری داوه له هه‌ڵه‌بجه، به گوژمه‌ی بوودجه‌ی حه‌وت ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و كاره‌كانی ئێسته زۆر خێرا به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌كه‌وه.
كاوه عه‌لی ئاماژه‌ی كرد، له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دار ئاسۆ حاجی محه‌مه‌د بامۆكی پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت، پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گرنگ ده‌بێت بۆ هه‌ڵه‌بجه، پڕۆژه‌ی گاوداری شیره‌مه‌نی و گۆشته كاره‌كانی زۆر خێرا ته‌واو ده‌كات، هه‌ڵه‌بجه ده‌وڵه‌مه‌نده له ڕووی كشتوكاڵییه‌وه، له سێكته‌ره‌كانی باخداری و به‌روبوومه سه‌زه‌واتییه‌كان و ئاژه‌ڵداری.
"كۆمپانیاكه‌ی ئاسۆ حاجی محه‌مه‌د بامۆكی له هۆڵنداوه مانگاكان ده‌هێنێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا هاوئاهه‌نگی هه‌یه بۆ بنیات نانی پڕۆژه‌ی گاوداری هه‌ڵه‌بجه، ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی بوژانه‌وه"، كاوه عه‌لی وای گوت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هانی سه‌رمایه‌داران ده‌دات له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پڕۆژه جێبه‌جێ بكه‌ن و كارئاسانییان بۆ ده‌كات، له‌وباره‌وه جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، ده‌ڵێت، "داوای ئێمه بوو له كابینه‌ی هه‌شت و نۆ، حكوومه‌ت هاوكار و هانده‌ری كۆمپانیاكان بێت له‌وه‌ی پڕۆژه له شاره گه‌وره‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن مه‌رجبێت، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یش پڕۆژه جێبه‌جێ بكه‌ن، حكوومه‌ت ده‌ستی پێكردووه كارئاسانی زۆریش بۆ سه‌رمایه‌داران ده‌كرێت له دابینكردنی زه‌وی و ڕوسوماتی زه‌ڕیبه و گومرگ."
دووپاتی كرده‌وه، "كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت، داخراوی له هه‌ڵه‌بجه نه‌مێنێت، هه‌لی كار بڕه‌خسێندرێت، ئێسته هه‌لی كار تێیدا زۆر لاوازه، دوای پڕۆژه‌كان له‌ڕووی ئابوورییه‌وه وه‌ك ئه‌و پڕۆژانه نییه له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه، هه‌ندێك له پڕۆژه‌كان داوای زۆری له‌سه‌ره له شاره گه‌وره‌كان ده‌كرێت له‌كاتی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه له شاره‌كان مه‌رجبێت له هه‌ڵه‌بجه‌یش هه‌مان سه‌رمایه‌دار پڕۆژه جێبه‌جێ بكات، ئه‌وه واده‌كات بوژانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری به شاره‌كه‌مان بدات.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز هه‌ورامی