تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ئاشكرای دەكات، كە یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە بەكارهێنانی موڵكی گشتی تەندروستی بۆ مەبەستی تایبەتی حزبی بەردەوامە و لە تازەترین نموونەشدا مەڵبەندی شارەزووری یەكێتی، ئەمبوڵانسی تەندروستی هەڵەبجەی بۆ مەبەستی حزبی بەكار هێناوە و بانگەشەی هەڵبژاردنى پێ دهكات.
ئهمڕۆ ههینى 16ى نیسان، تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی له ڕاگهیاندراوێكدا ڕایان گهیاندووه، "بەگوێرەی ئەو زانیاری و وێنانەی کە دەست تۆڕەکەمان کەوتووە، یەکێتی بەردەوامە لە بەکارهێنانی موڵکی گشتی تەندروستی بۆ مەبەستی تایبەتی حزبی. لە تازەترین نموونەشدا، مەڵبەندی شارەزووری یەكێتی ئەمبوڵانسی حکوومی بۆ مەبەستی حزبی بەكار هێناوە".
زیاتر هاتووه، "مەڵبەندی شارەزووری یەكێتی، ئەمبوڵانسی تەندروستی هەڵەبجەی بردووە و بەكاریهێناوە گوایە بە ناوی (كۆڵ سەنتەرەوە)، ئەم كردارە وەکوو بانگەشەی هەڵبژاردن تەماشا دەکەین. هەروەها دەستدرێژییەکی گەورەیە بەرانبەر دەزگا تەندروستییەکان".
ڕوونكراوهتهوه، "یەکێتی نیشتمانی كوردستان ڕێکخراوێكی خێرخواز نییە بۆ ئەوەی (کۆڵ سەنتەر و ئەمبوڵانسی گەڕۆک) ڕێک بخات. یەکێتی ئەگەر ڕاست دەکات، با لە ڕێی چاککردنی کەرتی وێرانی تەندروستییەوە خزمەتی خەڵکی بێ خزمەتی شارەزوور و کوردستان بکات".