قایمقامی شارۆكه‌ی خورماتوو ئاشكرای كرد، له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانی عێراق نه‌یانتوانیوه بۆشایی ته‌ناهی له ناوچه‌كه پڕ بكه‌نه‌وه و وه‌ك پێشمه‌رگه كه پێش ئه‌و واده‌یه له سنووره‌كه بوون، دۆخی ته‌ناهی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
حه‌سه‌ن زه‌ینلعابدین قایمقامی شارۆكه‌ی خورماتوو كه یه‌كێكه له شارۆكه داگیركراوه‌كانی كوردستان و له‌سه‌رده‌می به‌عس خراوه‌ته سه‌ر پارێزگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین، له لێدوانێكدا به "
شه‌فه‌ق نیوز"ی ڕاگه‌یاند، خاڵ و بازگه‌كانی ته‌ناهی سنووری نێوان شارۆكه‌ی داقووق و دووزخورماتوو له دوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 تا ئێسته نه‌توانراوه به ته‌واوی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ته‌ناهی عێراق كۆنتڕۆڵ بكرێ و به ته‌واوی به‌سه‌ری زاڵ بن.
زیاتر گوتی، به‌هۆی ئه‌و كه‌لێنه‌ی كه له ناوچه‌كه دروست بووه، ناوچه‌كه بووه‌ته ڕێڕه‌وێكی ئارام و بێ كێشه بۆ تیرۆریستانی داعش، به‌وهۆیه‌وه ئه‌وان به به‌رده‌وامی سه‌نگه‌ر و بازگه‌كانی هێزه‌كانی ته‌ناهی له باكوری ڕۆژئاوای خورماتوو ده‌كه‌نه ئامانج.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی قایمقامی خورماتوو ئاماژه‌ی داوه، نه‌توانراوه به سه‌ركه‌وتوویی دۆخی ته‌ناهی ناوچه‌كه بپارێزرێت، ته‌نیا له نێوان باكوری ڕۆژئاوای خورماتوو تا كه‌ركووك، حه‌وت گوند بوونیان هه‌یه كه هێزی تێدا نییه و چوار له‌و گوندانه‌یش به ته‌واوی چۆڵكراون و هیچ كه‌سیان تێدا ناژیت، ئه‌مه‌یش بووه‌ته مۆڵگه و په‌ناگه‌یه‌كی باش بۆ تیرۆریستان.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 تاقمێكی خیانه‌تكار فه‌رمانیان به كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه كرد و لهوكاتهوهیش تا ئێسته هێزه‌كانی عێراق نه‌یانتوانیوه ئارامی و ئاسایش بۆ ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و به پێچه‌وانه‌وه ناوچه‌كه بووه‌ته هۆی سه‌ره‌كی دووباره خۆڕێكخستنه‌وه و زیندووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش.