له مانگی ره‌مه‌زاندا زۆرترین برنج و خورما هاورده ده‌كرێت، ئه‌مساڵیش به‌راورد به سێ مانگی ساڵی رابردوو، هاورده باش بووه و قه‌باره‌كه‌شی زیاتر له پێنج ملیار دۆلار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ی نیسان، شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ هاورده به‌راورد به ساڵی رابردوو زۆرباش بووه، ساڵی رابردوو به‌هۆی كۆرۆناوه چه‌ند جارێك سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان داخران، به‌ڵام ئه‌مساڵ داخستن نه‌بووه و هاورده‌ی خۆراك و خوارده‌مه‌نی زۆرباشه.
ئه‌وه‌شی گوت، ساڵانه قه‌باره‌ی هاورده له مه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌گاته زیاتر له 20 ملیار دۆلار، به‌ڵام ساڵی رابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌و نه‌خۆشییه، ناو ناوه سنووره‌كان داده‌خران، ئه‌مه‌ش وایكرد قه‌باره‌ی بازرگانی بۆ 15 ملیار دۆلار دابه‌زێت و رێژه‌كه كه‌می كرد.
به گوته‌ی شێخ مسته‌فا، له ماوه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌ی رابردوو قه‌باره‌ی هاورده له ته‌واوی مه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیار دۆلار، هه‌روه‌ها له مانگی ره‌مه‌زان زۆرترین برنج و خورما و شیرینی و شه‌ربه‌ت هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی كوردستان پێی ڕاگه‌یاندین، هیچ گرفتێكی خۆراك نییه و رۆژانه بڕی پێویست دێته هه‌رێمی كوردستان، كۆگاكانیش بڕی پێویست خۆراك و خوارده‌مه‌نییان تێدایه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی