ئێره كارێزه.. ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی له هه‌ولێر پێی ده‌ڵێن "قه‌ره‌بوو".. له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ولێر، كه‌تنی ڤایرۆسه‌كه ئه‌وێی گرته‌وه و یه‌ك دنیا هه‌واڵی له‌باره‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه.. ئێسته یه‌ك نا، دوو نا، ده‌یان سه‌گ له‌و گه‌ڕه‌گه گه‌له‌كۆمه له دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، كه‌سیش نییه خۆی بكاته خاوه‌ن و هاووڵاتییان له هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌له‌سه‌ك بپارێزێن.
به‌ردێك له سه‌گێك بده‌ی، ده‌یان كه‌شیده‌له‌سه‌ر پێت ده‌ڵێن "گوناهه". ئه‌وانه‌ی خۆیان به مافی ئاژه‌ڵدا هه‌ڵواسیوه، داكۆكیی لێ ده‌كه‌ن و وه‌ك تاوانبار لێت ده‌ڕوانن، كاتێك دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان سه‌گ ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیان و هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه و هاتوچۆكانت، كه‌سێك شك نابه‌ی بارته‌قای داكۆكی له سه‌گه‌كان، داكۆكی له تۆیش بكات.
ماڵم له كارێزه و زۆرن له‌و گه‌ڕه‌كه ده‌زانن رۆژنامه‌نووسم، چه‌ند جارێك داوام لێ كراوه پرسی سه‌گه‌لەكان له‌ڕێی راگه‌یاندنه‌وه بورووژێنم، ئێییییی به‌ڵكو لایه‌نی پێوه‌ندیدار كه "شاره‌وانی"یه، ره‌حمێك به‌و خه‌ڵكه بكه‌ن كه له گه‌ڕه‌كه‌كه ژیان ده‌گوزه‌رێنن. وه‌ڵامیش بۆ ئه‌و پرسه ئه‌وه‌یه كه زۆر هاوار كرا و زۆری له‌باره‌یه‌وه بڵاو كرایه‌وه، ئاكامیش ده‌ركه‌وت گوێیه‌كان نابیستن و چاوه‌كانیش نابینان.
وه‌ڵامی شاره‌وانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی مەترسی سەوەل ئه‌وه‌نده لاوازه، ناتوانێ باوه‌ڕ به‌و ژن و منداڵانه بێنێ كه زه‌نده‌قیان له كه‌ڵبه‌ی سه‌گه‌كان چووه. منداڵ بۆ چوونه قوتابخانه، ده‌بێ یاوه‌رێكی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ بێ پاسه‌وانییان بكه‌ن. ژنانیش یان له‌گه‌ڵ پیاوێكی خێزانه‌كه‌یان بۆ پێویستییه‌كانیان رێگه ده‌بڕن، یان له به‌رده‌گا چاوه‌ڕێی پیاوێك ده‌كه‌ن بەوێدا رەتبێ و له سه‌گه‌كان بیانپارێزێ. هه‌موو ئه‌وانه له‌به‌رئه‌وه‌یه سه‌وەل به‌ناو هه‌موو كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه، هه‌ر به هه‌وای نه‌فه‌س پیاسه ده‌كه‌ن.
له زۆرینه‌ی وه‌ڵامی راپۆرت و هه‌واڵه رۆژنامه‌وانییه‌كاندا، ئه‌وه ده‌ست كه‌وتووه كه شاره‌وانی به‌دوای شوێنێكدا ده‌گه‌ڕێ ئه‌و سه‌گه به‌ڕه‌ڵایانه‌ی لێ كۆ بكاته‌وه و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكات. پێده‌چێ شوێنیش له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا تووشی ته‌نگژه بووبێت، بۆیه ساڵانێكه ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه و به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه، چونكه بۆ شاره‌وانی ئه‌سته‌مه بستێك زه‌وی بۆ ئه‌و مەترسییە رژده ده‌ست بكه‌وێت. خۆ ئه‌گه‌ر شاره‌وانی كێشه‌ی زه‌وی هه‌بێت، قوڕ به‌سه‌ر هه‌ژارانی وڵاته‌كه‌م.
ئه‌وه‌ی دانیشتووانی كارێز "قه‌ره‌بوو"یش چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، ده‌بێ به شاره‌وانی بڵێین "شیردا بۆ داپیر دا".