ماوه‌ی پێنج رۆژه پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له سلێمانی بێسه‌روشوێنه و دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست كراوه به گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌ناو شاردا دۆزیوه‌ته‌وه و به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵه‌ش ده‌ڵێ، هاوسه‌ره‌كه‌یشی له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا پێشمه‌رگه‌یه و هه‌مووان نیگه‌رانی چاره‌نووسی سمكۆین.
ئاسایشی سلێمانی دەیەوێ لەڕێی کامێراکانی چاودێری سەرەداوێکی دەست بکەوێت
سمكۆ به‌نه‌فشی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه و له‌و حزبه‌دا ئه‌ركی شۆفێرییان پێ سپاردووه، به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له كه‌مپی زڕگوێز بۆ پاراستنی ئه‌ندامانی، رێ نادات هاتوچۆی ناو شار بكه‌ن، بۆیه رۆژی سێشه‌م سمكۆ بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی حزبه‌كه‌ی به ته‌نیا ده‌چێته سلێمانی و دیار نامێنێت.
عه‌بدوڵا ئازه‌ربار به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، بۆ "وشه" رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ دیارنه‌مانی پێشمه‌رگه‌كه‌مان، پێوه‌ندیمان به ئاسایشی سلێمانییه‌وه كرد و داوامان كرد هاوكارمان بن له دۆزینه‌وه‌ی، دواتر ئۆتۆمبێله‌كه‌مان له‌ناو شاردا به به‌تاڵی دۆزییه‌وه.
ئاسایشی سلێمانی ده‌ست ده‌كات به لێكۆڵینه‌وه له ئۆتۆمبێله‌كه و وه‌ك ئازه‌ربار ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، هیچ شوێنه‌وارێكی خوێن و فیشه‌ك یان پێكدادان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه و ده‌وروبه‌ری به‌دیار نه‌كه‌وتووه، ئاسایش خه‌ریكی پشكنینی كامێراكانی چاودێری ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵه ده‌ڵێ، چونكه تا ئێسته ئه‌نجامی پشكنینی كامێراكانی چاودێری ده‌رنه‌چووه، بۆیه ناتوانین هیچ له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه بڵێین و ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كه‌یش بێت، حاڵه‌ته‌كه له رفاندن ناچێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ شوێنه‌وارێكی خوێن یان تێكهه‌ڵچوونی پێوه دیار نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هۆكار نابێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گومانه به ته‌واوه‌تی بڕه‌وێته‌وه.
هیچ ئاسەوارێکی خوێن یان فیشەک بە ئۆتۆمبێلەکەوە دیار نییە
سمكۆ به‌نه‌فشی ته‌مه‌نی 35 ساڵه و له‌دایكبووی شاری سنه‌یه، هه‌ر له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا ژیانی هاوبه‌شی پێك هێناوه و هاوسه‌ره‌كه‌شی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حزبه‌یه، ئێسته له هه‌مووان زیاتر هاوسه‌ره‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه چاره‌نووسی به‌دیار بكه‌وێت، دۆسیه‌كه‌ی له ئاسایشی سلێمانی له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
عه‌بدوڵا ئازه‌ربار ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئاسایشی سلێمانی له رۆژی یه‌كه‌می رووداوه‌كه‌وه دۆسیه‌كه‌ی گرتووه‌ته ده‌سته‌وه، ئێمه‌ش له‌ڕێی پێوه‌ندییه‌كانمان هه‌موو لایه‌نه ته‌ناهییه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان‌مان ئاگادار كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارمان بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوێك.
"له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی خۆمانه‌وه پێوه‌ندیمان به بنه‌ماڵه‌ی سمكۆ له سنه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له‌لایه‌ن رژێمه‌وه پێوه‌ندییان پێوه كرا، ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، ئێمه ئه‌و ئه‌گه‌ره‌شمان له‌به‌رچاو گرتووه كه سمكۆ رفێنرابێت و له حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه‌دا، رژێم پێوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ده‌كات". ئازه‌ربار وای گوت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵه ده‌ڵێ، ئێسته هیوامان بڕیوه‌ته ئه‌نجامی پشكنینی كامێراكانی چاودێری، به‌ڵكو له‌ڕێی ئه‌و كامێرایانه‌وه راستی رووداوه‌كه‌مان بۆ ده‌ربكه‌وێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه تا ئه‌م ئێواره‌یه پشكنینی كامێرا‌كان ته‌واو ببێت و ئه‌گه‌ر گه‌یشتینه سه‌ره‌داوێك، به فه‌رمی راگه‌یه‌نراوێك بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی نیگه‌رانی چاره‌نووسی سمكۆن، راستی رووداوه‌كه بزانن.
بۆ دۆزینەوەی پێشمەرگەکەمان هەموو لایەنە تەناهییەکانی کوردستان‌مان ئاگادار کردووەتەوە
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سمكۆ به‌نه‌فشی له‌ناو حزبه‌كه‌یدا كه‌سێكی خۆشه‌ویست بووه و به‌هۆی ئه‌و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تی و جێی متمانه‌یه‌ی، هه‌موان رێزیان لێ گرتووه و له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیدا كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو بووه.
هه‌رچه‌ند شوێنه‌واری خوێن یان شه‌ڕ و پێكدادان له ئۆتۆمبێلی پێشمه‌رگه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه به‌دی نه‌كراوه، به‌ڵام وه‌ك به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی ئه‌و حزبه ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، به‌دینه‌كردنی ئه‌و شوێنه‌وارانه، به‌و واتایه نییه كه گومانی رفاندنی سمكۆ بڕه‌وێته‌وه. پێشتریش كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ڕێی هاوڕێ و دۆست و هه‌ندێ جار بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌وه، داوی داناوه‌ته‌وه و رووداوی تیرۆری شه‌هید قادر قادری فه‌رمانده‌ی حزبی دیموكرات كه دۆسیه‌كه‌ی له دادگای هه‌ولێره و بكوژانی گیراون، له‌ڕێی یه‌كێك له هاوڕێیانی منداڵی شه‌هید قادره‌وه پێوه‌ندیی پێوه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بیبینێت، ئه‌ویش به‌مه ده‌خه‌ڵه‌تێت، دواتر ده‌یڕفێنن و تیرۆری ده‌كه‌ن.