به‌پرسانی په‌نه‌ما رایان گه‌یاند، پشیله‌یه‌كیان گرتووه كه ویستوویه‌تی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ گرتووخانه‌یه‌كی وڵاته‌كه بگوازێته‌وه. ئه‌و پشیله‌یه كیسه‌یه‌كی هۆشبه‌ری له ملی خۆی هه‌ڵواسیبوو بۆ كرده‌وه‌كه‌ی.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پاسه‌وانی گرتووخانه‌ی "نویڤا ئیسبیرانزا" له وڵاتی په‌نه‌ما، له نزیكی گرتووخانه‌كه ئه‌و پشیله‌یه‌یان گرتووه كه ویستوویه‌تی بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ناو گرتووخانه‌كه بگوازێته‌وه.
به‌پێی پێگه‌كه، میدیاكانی ئه‌و وڵاته ناوی ئه‌و پشیله‌یه‌یان ناوه "ناركۆ گاتۆ" واته "پشیله‌یه‌ك بازرگانی هۆشبه‌ر".
ئه‌و گرتووخانه‌یه كه هه‌زار و 700 گیراوی تێدایه، زۆرجار هه‌ندێك له گیراوه‌كان له ڕێی گیاندارانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ناو گرتووخانه بگوازنه‌وه.
ئه‌ندریس گۆتیریس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌ی گرتووخانه‌كانی په‌نه‌ما گوتوویه‌تی، كیسه‌یه‌ك كه ماده‌ی هۆشبه‌ر كه جۆری كۆكاینی تێدا بووه، به ملی پشیله‌كه‌وه به‌سترابووه‌وه و به‌رله‌وه‌ی بچێته ناو گرتووخانه‌كه، له‌لایه‌ن په‌ساوانانه‌وه گیراوه.
داواكاری گشتیی له‌و ناوچه‌یه ئێدروارد رۆدریگیز رای گه‌یاندووه، ئێسته خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی رژدین له‌باره‌ی ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه‌ی له‌ڕێی گیاندارانه‌وه ده‌گه‌نه ناو گرتووخانه‌ی "نویڤا ئیسبیرانزا".