زۆر له هاووڵاتییان پرسیاری ئه‌وه‌یان كردووه كه ئایا پاتری گرفت بۆ گێڕ دروست ده‌كات؟ شاره‌زایه‌كی میكانیكی له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، به‌ڵێ پاتری كێشه بۆ گێڕی ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، زۆرجاریش ئه‌گه‌ری تێكدانی سیستمی گێڕیشی هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه نه‌هرۆ فه‌یزوڵا شاره‌زای میكانیكی و بواری رۆنگۆڕی ئۆتۆمبێل، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، كه‌می ئه‌مپێر یان كاربۆنكردن و لاوازبوونی پاتری، واده‌كات عه‌قڵی گێڕ ''TCM'' تێر نه‌كات، به‌تایبه‌ت له ئۆتۆمبێلی نوێ‌دا، ئه‌مه‌یش گرفته بۆ ئۆتۆمبێله‌كه و ته‌واوی سیستمی گێڕ ده‌شێوێنێت و واده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كار نه‌كات و گرفتی گێڕگۆڕین دروست بێت.
بەشێوەیەکی گشتی پێوەندییەکی راستەوخۆ لە نێوان پاتری و گێڕ هەیە، بۆیە گرفت لە پاتری سیستمی گێر تێکدەدات
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌گاته ئه‌وه‌ی سیستم گێڕه‌كه نه‌خوێنێته‌وه، به‌جۆرێك نه‌چوونی گێڕ له P بۆ گێڕه‌كانی تر ده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ له‌رزینی گێڕ.
هۆشیاری ده‌دات و ده‌ڵێ، پێویسته له وه‌رزی گه‌رمادا پاتری پشكنینی بۆ بكرێت له‌به‌ر داگیرساندنی ساردكه‌ره‌وه ''AC''، چونكه ئه‌گه‌ر پشتگوێ بخرێ، ئه‌گه‌ری هه‌یه كلس بۆ سه‌ری پاتری دروست ببێت و كێشه كه له پاترییه‌وه بۆ گێڕیش بگوازرێته‌وه.