ململانێ و كێبه‌ركێكان له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی كلیله‌كانی كۆشكی ئه‌لێزی سه‌رۆكایه‌تیی فڕه‌نسا، ڕۆژ دوای ڕۆژ له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی فڕه‌نسا كه بڕیاره له مانگی نیسان/ئه‌پریلی داهاتوو ئه‌نجام بدرێ، گه‌رمتر و به‌گوڕتر ده‌بێ و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیش له ڕاستڕه‌و و چه‌پ و میانڕه‌وان كاندیدن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی فڕه‌نسا.
هه‌ڵبژاردنی فڕه‌نسا دوو خول ده‌بێ و یه‌كێكیان له مانگی نیسان /ئه‌پریل ده‌ست پێ ده‌كات و ئه‌وه‌ی تریش له مانگی ئایار/مایۆ ئه‌نجام ده‌درێت، به‌گوێره‌ی ڕاپرسی و توێژینه‌وه‌كانیش، ململانێ سه‌ره‌كییه‌كه له نێوان فرانسوا فیۆنی كاندیدی ڕاستڕه‌و و مارین لۆبانی توندڕه‌و ده‌بێ.
فرانسوا فیۆن
سیاسه‌تمه‌دارێكی ڕاستڕه‌وی فڕه‌نسایه و له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆك وه‌زیرانی فڕه‌نسا بووه و له كۆتای 2016 خۆی له ململانێكانی پێشوه‌خته خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی فڕه‌نسا كاندید كرد و دواتریش وه‌ك كاندیدێكی هه‌میشه‌یی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی فڕه‌نسا یه‌كلا بووه‌وه.
فیۆن خاوه‌نی كتێبێكه به‌ناوی "شكستی دیكتاتۆریه‌تی ئیسلامی"، له چواری ئادار/مارسی 1954 له شاری لۆمنی فڕه‌نسا له دایك بووه و له زانكۆی مان خوێندوویه‌تی و ساڵی 1976 بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له یاسای گشتی به ده‌ست هێناوه، دواتریش دیپلۆمی له توێژینه‌وه فه‌لسه‌فی و ئاڵۆزه‌كان له زانكۆی پاریس له‌سه‌ر فیكری ڕێنییه دیكارت به‌ده‌ست هێناوه.
سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی فڕه‌نسا (په‌رله‌مان) هه‌ڵبژێردراوه و دواتریش وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران كاری كردووه و پاشان له 1993 تا 1995 وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه بووه و له 1995 تا 1997یش وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كان و پۆسته‌ی فڕه‌نسا بووه، پاشان پێوه‌ندی به پارتی "گردبوونه‌وه له پێناوی كۆمار" (ئاڕ بی ئاڕ) كردووه و دواتر پشتیوانی حزبی یه‌كێتی له پێناوی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كردووه و كه دواتر بووه‌ته حزبی كۆمارییه‌كان. له ساڵی 2003 وه‌ك وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستبه‌كار بووه و له 2005 له‌وكاته‌ی به وه‌كاله‌ت وه‌زیری كه‌رتی تایبه‌ت بووه، ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره له كه‌رتی فێربوون دروست بوو و بووه هۆی ده‌ستكێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكات دۆمینیك دوفیلبان و له حوزه‌یران/یۆنیۆی هه‌مان ساڵ حكوومه‌تێكی تر پێك هێنرا.
له 17 ئایار/مایۆی 2007 سه‌رۆكی ئه‌وكاتی فڕه‌نسا نیكۆلا ساركۆزی هه‌ڵبژاردنه‌كانی برده‌وه و فیۆنی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی فڕه‌نسا دیاری كرد و تا 10 ئایار/مایۆی 2012 له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام و سه‌رۆكایه‌تی سێ حكوومه‌تی كرد.
له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان، فیۆن 44%ی ده‌نگه‌كانی به ده‌ست هێناوه و له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنیش 67%ی ده‌نگه‌كانی نێو حزبه‌كه‌ی برده‌وه.
فیۆن ئاماژه‌ی داوه، كه خاوه‌نی پرۆژه‌ی ئازادی و گه‌شه‌پێدانی ئابووری و به‌دیهێنانی نیو ملیۆن هه‌لی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌ته، هاوكات به‌ڵێنی داوه كه كۆتوبه‌نده‌كانی به‌رده‌م ئابووری فڕه‌نسا ناهێڵی كه به‌رده‌وام به‌و هۆیه‌وه ڕێژه‌ی بێكاری ڕوو له زیادبوون ده‌كات.
له ڕووی ته‌ناهییه‌وه فیۆن به‌ڵێنی داوه 12 ملیار یۆرۆ ته‌رخان ده‌كات بۆ به‌هێزكردنی توانای پۆلیس و به‌رگری و دادگای فڕه‌نسا و به ته‌واویش ڕێگه له گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆریستانی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی فڕه‌نسا بۆ وڵاته‌كه ده‌كات.
مارین لۆبان
ژنه سیاسه‌تمه‌دارێكی فڕه‌نسایه و خاوه‌ن پێگه و ناوبانگێكی زۆره به‌هۆی ئه‌وه‌ی كچی سه‌ركرده‌ی ڕاستڕه‌وانی توندڕه‌و جۆن ماری لۆبانه، هاتنه نێو دنیای سیاسه‌تی ئه‌و ژنه پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی باوكی بووه، به‌شداری له حزبی به‌ره‌ی نیشتمانی كردووه له ته‌مه‌نی 18 ساڵی و له 2011 ململانێی له‌گه‌ڵ باوكی كردووه، به‌هۆی كاره باشه‌كانی دڵی ئه‌ندامانی حزبی به‌ره‌ی نیشتمانی به‌ده‌ست هێناوه و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی حزبه‌كه ئه‌نجامی گه‌وره‌ی تۆمار كردووه.
مارین لۆبان له پێنجی ئاب/ئۆگستسی 1968 له شاری نویلی سۆرسین له دایك بووه و یه‌كێكه له سێ كچه‌كه‌ی سه‌ركرده‌ی حزبی ڕاستڕه‌وه‌ی توندڕه‌وه جۆن ماری لۆبان، له ساڵی 1992 وه‌ك پارێزه‌ر كاری كردووه و له 16 كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر وه‌ك سه‌رۆكی پارتی به‌ره‌بی نیشتمانی هه‌ڵبژێردرا.
له سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنی كاندیدانی حزبه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی 2012ی سه‌رۆكایه‌تی، ته‌نیا 18% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، دواتر ئامانجی حزبه‌كه‌ی گۆڕی و هه‌وڵی گۆشكردنی خه‌ڵكی دا به‌وه‌ی حزبی به‌ره‌ی نیشتمانیی جێگره‌وه‌ی ئه‌و چینه سیاسییه گه‌نده‌ڵه‌ن كه له نێو ڕاستڕه‌و و چه‌په‌كان و میانڕه‌وان بوونیان هه‌یه و به‌و هۆیه‌وه سه‌ركه‌وتوو بوو له سه‌پاندنی خۆی و حزبه‌كه‌ی.
بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا له 2017 خۆی كاندید كرد و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و له به‌ڵێن و گوتاره‌كانی، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ڕێگه نادات كۆچبه‌ران بێنه ناو خاكی فڕه‌نساوه و هاوكات باسی له قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی ئیسلامییه‌كان بۆ فڕه‌نسا كرد و به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر كولتووری فڕه‌نسا ناوی بردن.
حزبه‌كه‌ی لۆبان له كۆی 13 ناوچه‌ی وڵاته‌كه توانی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی له شه‌ش ناوچه بباته‌وه و مارین لۆبانیش به یه‌كێك له كاندیده به‌هێزه‌كان داده‌نرێت.
ئیمانوێل ماكرۆن
سیاسه‌تمه‌دار و بانكدارێكی فڕه‌نسایه و چه‌ند به‌رپرسیاریه‌تێكی حكوومه‌تی پێشتر وه‌رگرتووه، له 16 تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2016 وه‌ك كاندیدی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا خۆی ڕاگه‌یاند، هه‌رچه‌ند به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی چه‌په‌كان هۆشدارییان له خۆكاندیدكردنی دا.
ئیمانوێل له 21 كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 1977 له په‌یمانگه‌ی زانسته سیاسییه‌كانی پاریس ده‌ستی به خوێندن كردووه و له 24 ساڵیدا بڕوانامه‌ی دیپلۆمی به‌ده‌ست هێناوه، دواتر له په‌یمانگه‌ی نیشتمانی بۆ كارگێڕی له شاری ستراسبۆرگ له ماوه‌ی 2002 تا 2004 خوێندوویه‌تی.
دوای ده‌رچوونی له خوێندن وه‌ك كارگێڕی پشكنه‌ری دارایی بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ كاری كردووه و له 2008 بانكی رۆچێلدی ناسراوی له فڕه‌نسا داناوه، له 2012 پۆستی سكرتێری گشتی كۆشكی ئه‌لیزێ و وه‌زیری ئابووری فڕه‌نسای پێ دراوه.
له 2006دا پێوه‌ندی به پارتی سۆشیالیست كردووه و له 2009 ده‌ستی كێشاوه‌ته‌وه و چووه‌ته نێو پارتی چه‌پی میانڕه‌و، له 2014 سه‌رۆكی ئێسته‌ی فڕه‌نسا فرانسوا هۆلاند پشتیوانی كردووه تا بێته ناو حكوومه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له 30 ئاب/ئۆگستسی 2016 ده‌ستی له حكوومه‌ت كێشایه‌وه و گورزێكی له فرانسوا هۆلاندی سه‌رۆكی ئێسته‌ی فڕه‌نسا دا و ئه‌و گومانانه‌ی یه‌كلا كرده‌وه كه چه‌په‌كان خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئاماده ده‌كه‌ن.
له ناوه‌ڕاستی نیسان/ئه‌پریلی 2016 ماكرۆن له هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا، بزووتنه‌وه‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند و حزبێكی نوێی دروست كرد. دووپاتی كرده‌وه حزبه‌كه‌ی نه ڕاستڕه‌وه نه چه‌پڕه‌و، به‌ڵكو سه‌كۆیه‌كه بۆ هه‌مووان، خه‌ڵكێكی زۆر له ده‌وری حزبه‌كه كۆ بوونه‌وه و ئابوونه‌ی لایه‌نگرانی حزبه‌كه بۆ كاروباره‌كانی حزب گه‌یشت به دوو ملیۆن و 800 هه‌زار یۆرۆ.
مانوێل فالس
سیاسه‌تمه‌دارێكی فڕه‌نسی به ڕه‌گه‌ز ئیسپانییه و ئه‌ندامی حزبی سۆشیالیست بووه و ماوه‌ی 10 ساڵ پارێزگاری ناوچه‌ی ئیڤری فڕه‌نسا بووه، له 16 ئایار/مایۆ 2012 له‌لایه‌ن فڕانسوا هۆلانده‌وه وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ و دواتریش له 2014 وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران دیاریی كرا و له كۆتای 2016 خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا كاندید كرد.
فالس له 13 ئاب/ئۆگستسی 1962 له شاری به‌رشلۆنه له دایك بووه و دواتر پێوه‌ندی به زانكۆی یه‌كی پاریس كردووه و له 1986 بڕوانامه‌ی له مێژوو به‌ده‌ست هێناوه، له 17 ساڵی چووه‌ته ڕیزی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی سۆشیالیست، كه له‌لایه‌ن میشێل ڕوكار پشتیوانی ده‌كرا و ناوبراو له 1981 ململانێی فڕانسوا میترانی كرد له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی فڕه‌نسا.
فالس 1988 یه‌كه‌م به‌رپرسانی له حزبی سۆشیالیست وه‌رگرت كه به‌رپرسیاریه‌تی ناوچه‌ی ئه‌رجنتی-بیزۆنی ده‌وروبه‌ری پاریس بوو، دواتر وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گه‌وره‌ی پاریس هه‌ڵبژێردرا. دوای ئه‌وه‌ی روكار بوو به سه‌رۆك وه‌زیران، له 1988 پێوه‌ندی پێوه كرد و وه‌ك به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مان دیاریی كرا.
له 1997 وه‌ك سكرتێری نیشتمانی كۆمه‌نیكه‌یشن و پێوه‌ندییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان له دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لیۆنێل جۆسبان دیاری كرا. له 2005 مانوێل فالس یه‌كێك له گرنگترین كه‌سایه‌تییه‌كانی فڕه‌نسا بوو به‌شداری له گفتوگۆكانی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری ئه‌وروپا كرد، له 2007 ڕه‌تی كرده‌وه پۆست له حكوومه‌تی نیكۆلا ساركۆزی وه‌ربگرێت.
له حكوومه‌تی فرانسوا هۆلاند وه‌زیری ناوخۆ بووه و له كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2016 خۆی وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی فڕه‌نسا ڕاگه‌یاند.
راما یاد
سیاسه‌تمه‌دارێكی فڕه‌نسی مسوڵمانه و به ڕه‌گه‌زی سه‌نیگالییه و پۆستی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و مافی مرۆڤ له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشوو نیكۆلا ساركۆزی هه‌بوو، به یه‌كه‌م ئه‌فریقی و مسوڵمان داده‌نرێ كه خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی فڕه‌نسا ده‌پاڵێوێت.
ناوی ڕاسته‌قینه‌ی ره‌حمه‌ڵا یاده و له 13 كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 1976 له دكاری پایته‌ختی سه‌نیگال له دایك بووه، له 1987 خانه‌واده‌ی هاتوونه‌ته فڕه‌نسا و له 1997 ڕه‌گه‌زنامه‌ی فڕه‌نسی وه‌رگرتووه و له 2005 له‌گه‌ڵ كه‌سێكی جووله‌كه به‌ناوی جۆزێف زیمیت هاوسه‌رگیری كردووه.
له 2002دا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فڕه‌نسا بووه و دواتریش له لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كاری كردووه، باڵوێزی فڕه‌نسا بووه له یونسكۆ و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بووه بۆ كاروباری وه‌رزش، له مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2016 خۆی وه‌ك كاندیدێكی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی فڕه‌نسا ڕاگه‌یاندووه و بزووتنه‌وه‌ی "فڕه‌نسای بوێر"ی ڕاگه‌یاندووه.
سه‌رچاوه/ئه‌لجه‌زیره.