له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رزوو سه‌رۆك وه‌زیران كه‌وته گرنگیدان به شه‌ڵته‌ره‌كان بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی كێشه‌یان هه‌یه, دوێنێش راسته‌وخۆ هاته ناو دۆسیه‌ی كوشتنی ژنێك و ئه‌وه‌ش دۆخێكی تازه‌ی بۆ پاڵپشتی ژنی كوردستان هێناوه‌ته ئاراوه و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن "دڵخۆشن".
رۆژی هه‌ینی رابردوو, له هه‌ولێر ژنێك دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشووی و دوو برایه‌وه, كوژرا, ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی به‌ده‌نگ هێنا و دڵنیایی دا كه تاوانباران سزای شایسته‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن.
تریفه ئه‌حمه‌د پزیشك و چالاكی ژن، به"وشه"ی گوت: ده‌بێ هه‌رچی زووه هه‌وڵ بدرێت دیارده‌كانی توندوتیژیی ژنكوژی بنبڕ بكرێت و كه‌م بكرێته‌وه، هه‌موو لایه‌ك ده‌ست له‌ناو ده‌ست ته‌قه‌لای ئه‌وه بده‌ن، مامۆستایانی ئاینی، میدیاكان، ڕێكخراو و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان ده‌توانن ڕۆڵی گه‌وره له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفتانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ژنان بوونه‌ته‌وه، بگێڕن.
تریفه پێی وایه، ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا كه‌سایه‌تییه‌كی لاوازیان بۆ دروست كراوه و به ئاین و داونه‌ریت، كوشتوبڕ، ترسێنراون. ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه نه‌بوون و نه‌ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار و خوێندن بۆیان، مافه‌كانی ژنی زیاتر دواخستووه.
"پێویسته به‌خۆداچوونه‌وه‌ی گه‌وره بكرێت و حكوومه‌ت ڕۆڵ له نه‌هێشتنی بیری توندئاژۆی ئاینی و پڕكردنی یادگه‌ی منداڵ و گه‌وره له توندوتیژی بگێڕێت، ئه‌مه‌ش به دانانی وۆركشۆپ و خولی ڕۆشنبیری و هۆشیاركردنه‌وه بۆ پیاوان و نه‌وجه‌وان و ده‌ركردنی یاسای تۆكمه" دكتۆر تریفه وای گوت.
ئه‌و پزیشك و چالاكه ژنه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، بۆ بنبڕكردنی ئه‌م حاڵه‌تانه، پێویسته حكوومه‌ت یاسای قورس و سزای توند به‌سه‌ر تاوانباراندا بسه‌پێنێت، ژنكوژ به‌هیچ پاساوێك ڕزگاری نه‌بێت و سزای ئه‌وانه‌یش بدرێت كه داڵده‌ی ده‌ده‌ن و شه‌فاعه‌تی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ك و جۆره‌كانی كه ئامراز و هۆكاری سه‌ره‌كی تاوانكارین، قه‌ده‌غه بكرێن.
ژنكوشتن لە هەرێمی كوردستان دیاردەیەكی بەردەوامە و پەڵەیەكی ناشیرینشە لە تابلۆی جوانی كوردستاندا، بەهۆی ئەوەی لایەنە سەرجڕاكێشەكانی كوردستان لە دنیای دەرەوە ناشیرین دەكات، هەرچەندە توندوتیژی لە تەواوی دنیادا هەیە، بەڵام بەردەوامیی و كوشتن و سووتاندنی ژن، لە كوردستاندا پەرەی سەندووە و پێویستی بە دانانی خاڵێكە گۆڕانكاری دروست بكات.
یادگار مه‌حموود یاساناس و چالاكی بواری ژن، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت و كابینه‌ی نۆ و ڕژدیی سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆ چاكسازی له بوار و سێكته‌ره‌كان و له‌ناویشیدا مافه‌كانی ژن، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه دڵخۆشكه‌ر بووه.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته ژنان لای خۆیانه‌وه ده‌نگ به‌رز بكه‌نه‌وه و پاڵپشتیی ئازادی و یه‌كسانیی یه‌كتر بن و نه‌هێڵن سه‌ركوت بكرێن و ده‌نگیان كپ بكرێت.
هیچ شه‌ره‌فیك له ژنكوشتندا نییه
له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هۆی زۆربوونی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بیانووی پیاو بۆ كوشتنی ژنان و كچ بریتییه له "شه‌ره‌ف"، سه‌رۆكی حكوومه‌ت به په‌یامێك وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و بیانووانه‌ی دایه‌وه و ڕای گه‌یاند، "هیچ شه‌ره‌فیك له ژنكوشتندا نییه" ئه‌مه بووه وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵده‌ستن به تاوانه‌كه، ڕاشی گه‌یاند كه تاوانباران سزای خۆیان وه‌رده‌گرن.
له‌باره‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، یادگار مه‌حموود گوتی: ئه‌مه په‌یام و ئاماژه‌یه‌كی زۆر ڕوونه بۆ كۆمه‌ڵگای ئێمه، ده‌بێت پێداچوونه‌وه بۆ پێناسه و تێگه‌یشتن له شه‌ره‌ف نوێ بكه‌ینه‌وه، چونكه به‌داخه‌وه ئێسته‌ش له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا ژن و شه‌ره‌ف پێكه‌وه گرێ دراون و هه‌ڵقوڵاوی كولتوور و ڕۆشبیریمانه، سه‌رله‌نوێ ده‌بێت پێناسه‌یه‌كی تر بۆ شه‌ره‌ف بكه‌ینه‌وه، ژنان به ئازادی و ڕه‌هایی ژیان بكه‌ن و خاوه‌ن ئیراده و مافی خۆیان بن.
"ڕێكخراوه‌كان نابێت چیتر كه‌مته‌رخه‌می له كار و چالاكی و پاڵپشتییه‌كانیان بۆ ژنان بكه‌ن، به‌رده‌وام بن له سه‌رخستن و پێشاندانی كه‌یسی ژن به كۆمه‌ڵگه و دنیای ده‌ره‌وه و تاوانباران شه‌رمه‌زار بكه‌ن" یادگار وا ده‌ڵێ.
هه‌روه‌ها گوتی: مادام حكوومه‌ت و سه‌رۆكه‌كه‌ی پاڵپشتن، ئیتر ده‌بێت ژنان هه‌ست به‌ئارامی و ئازادی بكه‌ن، وه‌ك به‌ڕێز سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی پێ داوه، ده‌بێت ژنكوشتن كۆتایی پێ بێت، وه‌ك میله‌تیش ده‌بێت كۆتایی به‌و ئابڕووچوونه‌مان بێت كه كورد له‌ناو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا به ژنكوژ ناسراوه.
بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان، لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی لە ساڵی 2010 تا ساڵی 2020، بە كۆی گشتی 472 ژن بە ناوی پاراستنی شەرەف كوژراون.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د