نوێنه‌ری ھه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ له ژووری ھاوبه‌شی ئۆپراسیۆنی عێراق گوتی: پێویسته ھاوپه‌یمانان فشار له حكوومه‌تی عێراق بكه‌ن كه حه‌شدی شه‌عبی له سنووره‌كانی ھه‌رێم دوور بخه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر نا حكوومه‌تی عێراق نایكات.
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت نوێنه‌ری ھه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ له ژووری ھاوبه‌شی ئۆپراسیۆنی عێراق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و شوێنانه‌ی ھاوسنوورن له نێوان ھه‌رێمی كوردستان و عێراق، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییان لێیه، پێویسته حكوومه‌تی عێراق وه‌ك داوایان لێ كراوه، ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه له‌و ناوچانه بكشێنێته‌وه و سوپای عێراق له شوێنی ئه‌وان جێگیر بكات.
زیاتر گوتی: هه‌روه‌ها پێویسته ھاوپه‌یمانان بێنه سه‌رخه‌ت و فشار و داوا له حكوومه‌تی عێراق بكه‌ن، جگه له ھه‌رێمی كوردستان ئه‌و ناوچانه راده‌ستی سوپای عێراق بكرێن و له ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ربھێنرێن.
ئه‌و نوێنه‌ره پێی وایه، حكوومه‌تی عێراق له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان ڕژد نییه، باس له‌وه ده‌كات كه جێبه‌جێ ده‌كرێن، به‌ڵام ھاوشێوه‌ی رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێی ناكه‌ن، گوتی: پێویسته ھاوپه‌یمانان ئه‌و كاره بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ھاوشێوه‌ی سه‌ر ھه‌ولێر دووباره نه‌بنه‌وه.
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئه‌وه‌شی گوت، ناوچه‌كان زۆرن كه زۆرینه‌ی حه‌شدن، وه‌ك پردێ، دووبز، كه‌ركووك و بازگه‌كانیش ھه‌ر چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبین، بۆیه ئه‌گه‌ر كرانه سوپای عێراق، ئه‌وكات پێویسته ھه‌ر ڕووداوێك ڕوو بدات، ئه‌وا به‌رپرسیارێتیی ھه‌ڵبگرن، ئێسته له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبین به‌رپرسیارێتیی ھه‌ڵناگرن.
شەوی 14ی نیسانی 2021، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بارەگای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەولێر، کەوتە خوارەوە و تەقینەوەیەکی گەورەی دروست کرد، بەڵام زیانی گیانی نەبوو.
پێشتریش شەوی 15ـی شوباتی 2021 سەعات 9:30 خولەك، 10 مووشەك لە هەولێر كەوتنە خوارەوە، دوو لە مووشەكەكان كەوتنە ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و یەكێكی تر لە بەرانبەر شوقەكانی ناز سیتی و یەكێك لە گەڕەكی وەزیران و دوا مووشەكیش لە مەیدانی ئاژەڵانی شاری هەولێر كەوتە خوارەوە.
گرووپێكی میلیشیایی كە خۆیان بە شوێنكەوتووی قاسم سلێمانی داناوە و سەر بە ئێرانن، درەنگانی هەمان شەو بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشە تیرۆرستییەیان گرتە ئەستۆ .
ئەم هێرشانە دوای ئەوە هاتن کە ڕۆژی 30ـی ئەیلوولی ساڵی 2020 گرووپە میلیشیاكانی سەربە ئێران، سێ مووشەكی تریان ئاراستەی فڕۆكەخانەی هەولێر كرد كە بارەگای سەرەكی هێزەكانی هاوپەیمانانیشی لێیە.
بڵند ئیبراھیم