ئه‌مڕۆ یانه‌ی ریال مه‌درید رای گه‌یاند، یاریزانێكی تری به هۆی گومانی تووشبوون به كۆرۆنا، به‌رامبه‌ر خیتافی یاریی ناكات.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م 18ی نیسان، یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رای گه‌یاند، فێدی ڤالڤێردیی یاریزانی ناوه‌ڕاستی یانه‌كه‌یان، به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی به كه‌سێك، كه كۆرۆنای هه‌بووه، خۆی كه‌ره‌نتین كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌نجامی هه‌موو پشكنینه‌كانی نێگه‌تیڤ بووه".
یانه‌كه رای گه‌یاند، ڤالڤێردی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر خیتافی یاریی ناكات.
ئه‌م پێشهاته، دوای ئه‌وه‌ی دێت، دوێنێ یانه‌كه پێكانی فێرلاند مێندیی به‌رگریكاری راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی 33ی خولی ئیسپانیا ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر خیتافی یاریی ده‌كات.
زیدانی راهێنه‌ری تیپه‌كه بۆ یاریی ئه‌مڕۆ 15 یاریزانی هه‌یه، دوێنێ لیسته‌كه‌ی راگه‌یاند 16 یاریزانی هه‌بوو، ئه‌مڕۆ یه‌كێكی تری لێ كه‌م بووه‌وه.
ریال مه‌درید هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته‌ی رابردوو سێ ئه‌نجامی زۆر گرنگی به‌ده‌ست هێنا، كاتێك لیڤه‌رپوولی تێپه‌ڕاند و گه‌یشته پێش كۆتایی جامی یانه پاڵه‌وانه‌كان، هه‌روه‌ها كلاسیكۆشی له بارسێلۆنا برده‌وه.
بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ تیپه‌كه له تواناكانی چه‌ند یاریزانێكی گرنگی بێ به‌شه، به تایبه‌تی به‌رگریكاره‌كان "رامۆس، ڤاران، كارڤاخال، مێندی، ڤاسكێز"، هه‌روه‌ها هازارد، كاسیمێرۆ و ڤالڤێردی".
هاوكات گومان له ئاماده‌بوونی ته‌واوی كه‌ریم بنزێماش هه‌یه، كه پێده‌چێت ئه‌مڕۆ به شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی نه‌كات.
به گشتی ریال مه‌درید یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له خراپترین بارودۆخدا ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ هه‌شت یاری له گه‌ڕی 33ی خولی ئیسپانیا به‌ڕێوه ده‌چن، كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
ئۆساسۆنا – ئێلچی 15:00
ریال سۆسیداد – سێڤییا 15:00
دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش – هۆیسكا 17:15
ئاتلێتیكۆ مه‌درید – ئیبار 17:15
ریال بێتیس – ڤالێنسیا 19:30
قادێش – سێلتاڤیگۆ 19:30
خیتافی – ریال مه‌درید 22:00
لیڤانتی – ڤیاڕیال 22:00.