له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا، ئه‌مڕۆ یانه‌ی شوڕته‌ی عێراقی یارییه‌كی به‌هێزی هه‌یه، یانه‌ی جه‌وییه‌ش دووه‌م یارییه ناتوانێت بردنه‌وه تۆمار بكات.
له گه‌ڕی دووه‌می خوله‌كه‌دا، كه به چامپیۆنزلیگی ئاسیا ناسراوه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی نیسان، یانه‌ی شوڕته‌ی عێراقی له شاری جه‌دده‌ی سعودیه رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئیستقلالی ئێرانی ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می خوله‌كه‌یه، كه ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه له سعودیه ده‌كرێن و جگه له‌و دوو یانه‌یه، یانه‌كانی دحێلی قه‌ته‌ڕی و ئه‌هلیی سعودییش له‌خۆ ده‌گرێت، كه یه‌كێكه له به‌هێزترین كۆمه‌ڵه‌كان.
شوڕته ئه‌مڕۆ پێویستی به ئه‌نجامێكی باش هه‌یه، چونكه یاریی یه‌كه‌می به دحێل دۆڕاندووه.
له به‌رانبه‌ردا ئیسقلالی ئێرانی به سه‌ركردایه‌تی وریا غه‌فووریی یاریزانی كورد، له یاریی یه‌كه‌مدا به‌رامبه‌ر ئه‌هلیی سعودیه به 5-2 گۆڵ براوه بوو.
بۆیه ئه‌ركی شوڕته له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا زۆر قورسه، كه سه‌عات 23:15 خوله‌ك ده‌ست پێ ده‌كات.
له لایه‌كی تر یانه‌ی جه‌وییه‌ی عێراقی، له دووه‌م یاریی خۆیدا له خوله‌كه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاختاكۆری ئۆزبه‌كستانی یه‌كسان بوو، له‌و یارییه‌ی له شاریقه له ئیمارات كرا.
جه‌وییه، كه یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خولی عێراقه، له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مه له ته‌ك یانه‌كانی پاختاكۆری ئۆزبه‌كی، شاریقه‌ی ئیماراتی و تراكتۆرسازیی ته‌برێزی ئێرانی.
یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ش له شاریقه ده‌كرێن.
یانه‌ی جه‌وییه، به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ری ناسراو ئه‌یوب ئۆدیشۆ، له یاریی یه‌كه‌میدا به 0-1 گۆڵ به یانه‌ی شاریقه دۆڕا.