ئەو خۆراكانەی گورچیلە دەپارێزن

:: PM:02:50:18/04/2021 ‌

تەندروستی مرۆڤ بەگشتی و گورچیلەكان بە تایبەتی پشت بە چەند هۆكارێك دەبەستێت، لەوانە خۆراكی تەندروست، زۆرێك ئەوە نازانن كە دەكرێ مرۆڤ 90%ی گورچیلەكانی لەدەست بدرێت پێش ئەوەی هەست بە نیشانەكانی بكرێت، چونكە نەخۆشییەكانی گورچیلە نیشانەی پێشوەختەیان نییە.
پێویستە خوێ لەناو سیستمی خۆراك كەم بێت و زیاتر روو لە سەوزە و میوە بكرێت
چەند جۆر خۆراكی سادە هەن كە بۆ تەندروستی گورچیلەكان باشن، تۆ دەتوانی بیانخەیتە ناو سیستمی خۆراكی رۆژانەت، وەك ئامرازێكی خۆپارێزی لە نەخۆشییەكانی گورچیلە، شیلبا ئارورا، راهێنەری تەندروستی و شارەزای بواری خۆراك دەڵێت، پێویستە تا پێت دەكرێت خۆت لە خواردنی سۆدیۆم بە دوور بگریت، پێویستە خوێ لەناو سیستمی خۆراكت كەم بێت و زیاتر روو لە سەوزە و میوە بكەیت.

بەپێی دامەزراوەی گورچیلەی نیشتمانی ئەمەریكا هۆكارەكانی نەخۆشكەوتنی گورچیلە زۆرن و بە فاكتەرەكانی رەگەز و جۆر و شوێنی جوگرافی و ژیان كاریگەرن، بۆیە بۆ پاراستنی تەندروستی گورچیلەكانت پێویستە ئەوانە بخۆیت:

*سێو، باشترین و تەندروستترین ژەمی سووكە لە هەر كاتێكدا، بە پكتین دەوڵەمەندە و دەبێتە هۆی پاراستنی گورچیلە لە پەككەوتن. 

*توو، سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی دژە ئۆكسێنەر و خۆراكە مادە بەسوودەكانە، تۆ دەتوانیت فەراولە و تووی شین و تووی كێوی بخۆیت. 

 *مزرەمەنییەكان، هەرچەند ڤیتامین سی زیاتر بێ بۆ تەندروستی گورچیلە باشە، وەك پرتەقاڵ و لیمۆ، شەربەتی لیمۆی سووك رۆژانە بخوورێت، رێگری لە دروستبوونی بەرد دەكات.

*كەلەرم، رێژەیەكی كەم سۆدیۆمی سروشتی تیادایە، بۆیە سوودی هەیە، جیا لە چەندان پێكهاتەی گرنگ.

*پەتاتەی شیرین، بە ڤیتامین و كانزاكان دەوڵەمەندە، جیا لە ریشاڵەكان و بۆ دابەزاندنی كێشیش باشە.

*سەوزەی گەڵا سەوز، پێویستە بە بەردەوام لە سیستمی رۆژانەی خۆراكتدا هەبێت و بۆ تەندروستی گورچیلە باشە. 

*قەرنابیت، پڕە لە وزە و ڤیتامین سی و ترشی فۆلیك و ریشاڵەكان.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل