یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی لێدوانی راهێنه‌ره‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه، كه رای گه‌یاندووه یانه‌كه جێ ده‌هێڵێت.
بایرن میونشن ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی نیسان، رای گه‌یاند، لێدوانه‌كانی هانزی فلیك ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵكو پێویسته گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام له دوای یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ماینز.
دوێنێ شه‌موو فلیك ئاشكرای كرد، كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بایرن میونشن جێ ده‌هێڵێت.
یانه‌ی بایرن ئاماژه‌ی به‌وه دا، هه‌ردوو لایان رێككه‌وتوون، بایه‌خ به تیپه‌كه‌یان بده‌ن بۆ یارییه‌كانی داهاتوو به‌رامبه‌ر ڤۆلفسبۆرگ و لیڤه‌ركوزن، كه له رۆژانی 20 و 24ی ئه‌م مانگه ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش له پێناو سه‌قامگیریی تیپه‌كه.
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه هانزی فلیك مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا وه‌رده‌گرێت، له شوێنی یواخیم لوف، كه دوای كۆتاییهاتنی یۆرۆی ئه‌م هاوینه، ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تیی مانشافت جێ ده‌هێڵێت.
هاوكات باس له بوونی كێشه و ململانێ له نێوان هانزی فلیك و حه‌سه‌ن ساڵح حه‌میدزیچی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی تیپه‌كه هه‌یه.
هانزی فلیك، كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بایرن تا هاوینی 2023یه، وه‌رزی رابردوو شه‌ش نازناوی بۆ بایرن میونشن به‌ده‌ست هێنا و ئاستی تیپه‌كه‌ی زۆر به‌رز كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌فته‌ی رابردوو له چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی كرد.