رۆژی سێشه‌م 13ی نیسان، پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه كه له‌لایه‌ن بهرپرسهكهیهوه بۆ ئه‌ركی حزبی ره‌وانه‌ی سلێمانی كرابوو، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له نزیك به‌نزینخانه‌یه‌ك به به‌تاڵی دۆزرایه‌وه، پێنج رۆژ دوای رفاندنی پێشمه‌رگه‌كه، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران راگه‌یاندنێكی ناڕوونی بڵاو كرده‌وه و تێیدا پێشمه‌رگه‌كه‌ی به سیخوڕ وه‌سف كرد.
سمكۆ به پلانی كۆمه‌ڵه ڕاده‌ستی ئاسایش كراوه
سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی ئه‌و حزبه رای گه‌یاندبوو پێشمه‌رگه‌كه‌یان بێسه‌روشوێنه، شه‌وی رابردوو كۆمه‌ڵه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه به‌هۆی سیخوڕیكردن له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه گیراوه، ئه‌وه‌ش ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه‌ی تووڕه كردووه.
دوو سه‌عات به‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه، عه‌بدوڵا ئازه‌ربار به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی ئه‌و حزبه به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ دیارنه‌مانی پێشمه‌رگه‌كه‌مان، پێوه‌ندیمان به ئاسایشی سلێمانییه‌وه كرد و داوامان كرد هاوكارمان بن له دۆزینه‌وه‌ی، دواتر ئۆتۆمبێله‌كه‌مان له‌ناو شاردا به به‌تاڵی دۆزییه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌موو لایه‌نه ته‌ناهییه‌كانی كوردستانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییان بكه‌ن له دۆزینه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كه‌یان و ته‌نانه‌ت پێوه‌ندییان به ماڵباتی سمكۆ به‌نه‌فشی كردبوو له سنه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر رژێمی ئێران رفاندبێتی، له‌وانه‌یه بنه‌ماڵه‌كه‌یان ئاگادار كردبێته‌وه و له‌و رێیه‌وه ئه‌وانیش ئاگاداری چاره‌نووسی بن.
ڕاگه‌یاندنه‌كه بۆنی ته‌سفیه‌ی حزبی لێ دێت
كه‌متر له دوو سه‌عات دوای ئه‌و لێدوانه‌ی به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵه، سكرتاریه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، ڕۆژی 13ی ئه‌پریل، پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه به ناوی "سمكۆ به‌نه‌فشی" له سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی ته‌ناهی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
هه‌ر له‌دوای ئاگاداربوونمان له‌لایه‌ن به‌شی ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵه، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌م كه‌یسه ده‌ستی پێ كرد، كۆمه‌ڵه بۆ تێكنه‌چوونی ڕێره‌وی لێكۆڵینه‌وه‌كان هیچ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو نه‌كرده‌وه. دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه ناوبراو به تۆمه‌تی سیخوڕی له‌لایه‌ن یه‌كێك له هێزه ته‌ناهییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا كۆمه‌ڵه سوپاسی ده‌زگای ئاسایشی سلێمانی ده‌كات بۆ گرتنی پێشمه‌رگه‌كه‌یان، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی تووڕه‌یی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه به‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر چاره‌نووس و ژیانی پێشمه‌رگه‌یه‌كیان، به خه‌مساردییه‌وه راگه‌یه‌نراوێكی ناڕوون و گوماناوی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
تا ئێسته حاڵه‌تی وا رووی نەداوە كه‌سێك به‌و شێوازه له لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی هه‌رێمه‌وه ڕفێنرابێت
ئاڵا وشیار پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه و ئه‌كته‌ر و سینه‌ماكاری ناسراوی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، كۆمه‌ڵه شه‌رم له خۆی ناكات ڕاگه‌یاندنی وا بێ ئاست و بێ نرخ له‌باره‌ی سمكۆ به‌نه‌فشی بڵاو ده‌كاته‌وه؟
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یان سوپاسی ئاسایش ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئاگایان له هیچ نه‌بێت، له كاتێكدا سمكۆ به پلانی كۆمه‌ڵه ڕاده‌ستی ئاسایش كراوه. نه‌ك ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یان ناڕوونه، به‌ڵكو بۆنی ته‌سفیه‌ی حزبی لێ دێت.
ئاڵا وشیار له به‌رانبه‌ر بێ هه‌ڵوێستی پێشمه‌رگه‌كانی زڕگوێز به‌رانبه‌ر چاره‌نووسی هاوسهنگهرهكهیان ده‌ڵێ، جاران پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه به هه‌ڵوێست و سیاسی بوون، به‌ڵام ئیسته جگه له كۆمه‌ڵێك چه‌كدار له‌و دۆڵه، من پێشمه‌رگه نابینم.
فوئاد شێربه‌یگی یه‌ك له پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یه و به‌رانبه‌ر ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی حزبه‌كه‌ی، كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌ورووژێنێت و داوا له به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه ده‌كات روونكردنه‌وه له‌باره‌یانه‌وه بده‌ن.
شێربه‌یگی ده‌ڵێ، ده‌یان كه‌یس و كه‌سی جێی گومان له ساڵانی ڕابردوودا گیراون و ته‌نانه‌ت به توندترین شێوازیش كاردانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، به‌ڵام تا ئێسته حاڵه‌تی وا كه كه‌سێك به‌و شێوازه له لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی هه‌رێمه‌وه ڕفێنرابێت، ڕووی نه‌داوه و ته‌نانه‌ت هه‌میشه كۆمه‌ڵه تاوانبارانی گرتووه و له كه‌یسه تایبه‌ته‌كاندا ڕاده‌ستی لایه‌نی پێوه‌ندیداری كردووه.
"له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا ئاماژه به هاوكاری سمكۆ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی نه‌كراوه، ته‌نیا باس له تۆمه‌تی سیخوڕی كراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ ناوێك له كۆماری ئیسلامی هێنرابێت، ئه‌وه خۆی پرسیار ده‌خوڵقێنێ كه تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ چ لایه‌ن یا ده‌وڵه‌تێك و له‌سه‌ر كێ؟". فوئاد شێربه‌گی وای نووسیوه.
دووپاتی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر سیخوڕییه‌كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه بۆ كۆماری ئیسلامی و یا نه‌یارانی تری بێت، شێوازی نووسینی ڕاگه‌یاندنه‌كه به‌ته‌واوی هه‌ڵه‌یه، ئه‌گه‌ر نا پێویسته ڕوون بێته‌وه ئه‌و سیخوڕییه له‌سه‌ر كێ و له به‌رژه‌وه‌ندی چ لایه‌نێك بووه كه به‌و شێوازه كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، چه‌نده كۆمه‌ڵه‌یان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵه چه‌نده ڕه‌زامه‌ند بووه به‌و كاردانه‌وه‌یه كه له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی له لایه‌نی پێوه‌ندیدار كردووه.
هه‌رچه‌ند له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌و لایه‌نه نه‌دراوه كه گومان ده‌كرێت سمكۆ به‌نه‌فشی سیخوڕی بۆ كردبن، به‌ڵام ئێسته زۆربه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان فشاریان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و حزبه بۆ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌ی ته‌واو بده‌ن. "وشه" بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه چه‌ند جارێك پێوه‌ندی به به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.