ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له خولی ئیتالیا یانه‌ی میلان بردنه‌وه‌یه‌كی پێویستی تۆمار كرد، ئه‌مشه‌ویش ئینته‌ری پێشه‌نگ له باشووری ئیتالیا ئه‌ركی قورسه.
له گه‌ڕی 31ی سێریا ئه‌یدا، ئه‌م ئێواره‌یه یانه‌ی ئه‌ی سی میلان به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له یانه‌ی جێنه‌وای برده‌وه.
ئانتی ریبیچ گۆڵی یه‌كه‌می میلانی كرد و گۆڵی دووه‌میش سكاماكای یاریزانی جێنه‌وا به هه‌ڵه له خۆیانی كرد، ماتیا دیسترۆیش گۆڵی جێنه‌وای تۆمار كرد.
میلان به‌م بردنه‌وه‌یه، ژماره‌ی خاڵه‌كانی بوونه 66 خاڵ و له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه.
له لایه‌كی تر، ئه‌مشه‌و یاریی لووتكه‌ی گه‌ڕی 31 له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ناپۆلی و ئینته‌ر له یاریگه‌ی مارادۆنا له ناپۆلیی ده‌كرێت.
ئینته‌ر له پله‌ی یه‌كه‌مه به 74 خاڵ و پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ 8 خاڵ له پێش میلانه، ئینته‌ر تا راده‌یه‌كی زۆر نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی یه‌كلاكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆِشی قورسه و ناپۆلی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن ده‌دات، به تایبه‌تی ده‌یه‌وێت پله‌ی چواره‌م له ئاتالانتا وه‌ربگرێت، كه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ یوڤی یاریی هه‌یه .
یاریی ناپۆلی و ئینته‌رمیلان سه‌عات 21:45 ده‌ست پێ ده‌كات، پێش ئه‌ویش یاریی تۆرینۆ و رۆما له سه‌عات 19:00 به‌ڕێوه ده‌چێت.