بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی نیسان، 12 یانه‌ی ئه‌وروپا پرۆژه‌ی خولێكی نوێ رابگه‌یه‌نن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له میدیای فڕه‌نساوه ئاشكرای كردووه، ئه‌مڕۆ له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا، 12 یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا ده‌ستپێكردنی خولێكی نوێ به ناوی "خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا" راده‌گه‌یه‌نن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كه رۆژنامه‌نووسێكی فڕه‌نسی به ناوی "محه‌مه‌د بوحه‌فسی" ئاشكرای كردووه، 6 یانه‌ی ئینگلیزی، 3 یانه‌ی ئیتالی و 3 یانه‌ی ئیسپانی، خوله‌كه راده‌یه‌گه‌نن.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت كێشه و ئاڵۆزی له نێوان ئه‌م یانانه‌ن و فیدراسیۆنی ئه‌وروپا دروست ببێت.
هاوكات ئه‌و 12 یانه‌یه‌ی به ئه‌نجامدانی ئه‌و خوله رازیین، بریتیین له "مانچێسته‌ر یونایتد، مانچێسته‌ر سیتی، چێڵسی، لیڤه‌رپوول، ئارسیناڵ و تۆتنێهام" له ئینگلته‌را، ریال مه‌درید، بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مه‌درید له ئیسپانیا، یوڤێنتوس، ئه‌ی سی میلان و ئینته‌رمیلان له ئیتالیا.
پێشتریش ده‌سته‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا له هه‌ندێك له بڕیاره‌كانی فیدراسیۆنی ئه‌وروپا رازیی نه‌بوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكه بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی خولێكی تری جیا له چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگیان هه‌یه.