ئه‌مشه‌و له دووه‌م یاریی پێش كۆتایی جامی ئینگلته‌را، هه‌ردوو یانه‌ی لێسته‌ر سیتی و ساوسامتۆن به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، براوه‌یان ده‌چێته یاریی كۆتایی.
ئه‌مشه‌و سه‌عات 20:30 به كاتی هه‌ولێر، له‌سه‌ر یاریگه‌ی وێمبڵی له له‌نده‌ن، هه‌ردوو یانه‌ی لێسته‌ر سیتی و ساوسامتۆن، له یاریی پێش كۆتایی جامی یانه‌كانی ئینگلته‌را رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
براوه‌ی یارییه‌كه ده‌چێته یاریی كۆتایی.
شه‌وی رابردووش یانه‌ی چێڵسی خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی، دوای ئه‌وه‌ی به گۆڵێكی حه‌كیم زه‌یاش له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیی برده‌وه.
جامی یه‌كێتیی یانه‌كانی ئینگلته‌را، كۆنترین پاڵه‌وانیه‌تیی تۆپی پێیه له جیهاندا و له 1871-1872 ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێسته به‌رده‌وامه.