كاردانه‌وه‌كانی پشتگیریكردن له هه‌نگاوەکانی مەسروور بارزانی بۆ پاراستنی ژنانی كوردستان به‌رده‌وامه، رێكخراوێك هاوئاهەنگی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌گرنگ ده‌زانێت له‌م هه‌نگاوه‌یدا، هه‌روه‌ها چالاكێكیش ئه‌و هه‌نگاوه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌پێویست ده‌زانێت.
ڤیان سابیر به‌رپرسی سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی له گه‌رمیان، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌رگری كردنی لە مافه‌كانی ژنان و پاراستنیان له كوشتن هه‌نگاوێكی گرنگه كه له ئاستێكی باڵا له هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی بۆ نراوه، ئه‌ویش داكۆكی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له ژنانی كوردستان.
هاوكات به‌هار مونزر، داكۆكی كاری ژنان له هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشە" گوتی، پشتگیری مافه‌كانی ژنان له هه‌رێمی كوردستان له ئاستی باڵادا به‌كارێكی گرنگ ده‌بینێ.
زیاتر گوتی، گرنگی ئه‌م هه‌نگاوه له‌وه‌دایه كه پێشتر له ئاستی باڵادا هه‌نگاوه‌ی له‌مجۆره نه‌نراوه و كاری بۆ نه‌كراوه
ئه‌و بۆ "وشه" ئەوەیشی خستەڕوو، ده‌كرێ َلهرێگهی هه‌نگاوی له‌و جۆره‌وه له‌لایه‌ن كه‌سانی باڵا ده‌ستی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان كه سه‌رۆك حكوومه‌ت ڕێگری بکرێت له كوشتنی ژنانی كوردستان.
رۆژى شه‌موو 17ی نیسانی 2021، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له توویته‌ر ڕای گه‌یاندووه، نیگه‌ران بووم به هه‌واڵی كوشتنی دڕندانه‌ی ژنێكی گه‌نج دوێنێ له هه‌ولێر. هیچ شه‌ره‌فێك له ژنكوشتندا نییه، ئه‌مه ده‌بێ كۆتایی پێ بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیری ناوخۆم ڕاسپاردووه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار به سزای خۆی بگات."
مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه "كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه هه‌رگیز پێش ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه نه‌توانێ به ئازادی و به‌بێ ترس له توندوتیژی بژی".
گه‌رمیان /سه‌بری هۆرێنی