زۆرێك له‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 30 ساڵ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن پارێزگاری له گه‌نجایه‌تی خۆیان بكه‌ن له رووی رووخسار و له‌ش و شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌یان، له رێگای پیاده‌كردنی سیستمێكی خۆراك و ژیانی دیاریكراو، شاره‌زایان چی ده‌ڵێن؟
وه‌ك گۆڤاری
"میدیك فۆروم رۆ"ی پزیشكی باسی ده‌كات، شاره‌زایان پێیان وایه پیاده‌كردنی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه باشترین رێگایه بۆ پارێزگاریكردن له گه‌نجایه‌تییه‌كی به‌رده‌وام:
سیستمی خۆراكی دوور له سه‌وزه و میوه له نه‌خۆشییه‌كان نزیكه
یه‌كه‌م/ وه‌رزش و جووڵانه‌وه و چالاكی جه‌سته‌یی
ئه‌نجامدانی رێكوپێكی وه‌رزش و راهێنانی له‌ش له‌سه‌ر چالاكی و جووڵانه‌وه، وا ده‌كه‌ن له‌شت رووبه‌ڕووی به‌ته‌مه‌نداچوون و نیشانه و كاریگه‌رییه‌كانی ببێته‌وه، تۆ ده‌توانی راكردن یان پایسكلسواری و مه‌له‌كردن و هیتریش بكه‌یت، به‌وه‌یش توانای جه‌سته و مێشك و ده‌روونیت باشتر ده‌بێت.
دووه‌م/ خواردنی ته‌ندروست و سنووردار
تۆ پێویسته كۆنترۆڵی بڕ و جۆری خۆراكت بكه‌یت، به‌تایبه‌تی له كۆتایی هه‌فته‌دا، تۆ ئه‌گه‌ر وه‌ك پێویست وه‌رزش ناكه‌ی و ناجووڵێیته‌وه، ده‌بێت وریای خۆراكت بیت و زیاده‌ڕۆیی تیادا نه‌كه‌یت، به‌ڵكو كه‌متر بخۆیت، به‌تایبه‌تی خۆراكت به پڕۆتین ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، وه‌ك مریشك و چه‌ره‌زات و ماست و هیڵكه.
سێیه‌م/ گرنگی به ژه‌می به‌یانی بده
ژه‌می به‌یانی باشترینه بۆ زیادكردن و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و وزه‌ی له شه‌وه‌وه به‌كارت هێناوه، به پیچه‌وانه‌وه ده‌بێت ژه‌می ئێواره سووكتر بێت، جیا له‌وه‌یش ده‌بێت رێژه‌ی كاربۆهیدرات له خوێن كه‌م بكه‌یته‌وه، واته كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی شیرینی و برنج و په‌تاته و كێك و بسكویت و گه‌نم و هیتریش.
چواره‌م/ زۆرخواردنی سه‌وزه و میوه
هه‌رچه‌ند سیستمی خۆراكی رۆژانه‌ت دووربێت له سه‌وزه و میوه، له مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه و شه‌كره و دڵ و لووله‌كانی خوێن نزیكیت، هه‌روه‌ها به‌ره‌و پیربوونت ده‌به‌ن و ره‌نگه تووشی مردنی پێشوه‌خته ببیت.
پێنجه‌م/ پڕۆتین بخه ناو سیستمی خۆراكت
خواردنی ده‌وڵه‌مه‌ند به پڕۆتین سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی جوانی و گه‌نجایه‌تی و پێست ناسكییه، ئه‌و سووته‌مه‌نی سه‌ره‌كیی له‌شه و وا ده‌كات هه‌ست به چالاكی و ته‌ندروستی باش بكه‌یت، گرنگیشه له ژه‌می به‌یانی بیخۆیت.