ڕۆژنامه‌ی "
ئیندیپێندت"ی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی ژینگه و كه‌شوهه‌وای عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه هه‌ور و دووكه‌ڵی ژه‌هراوی بووه‌ته گه‌وره‌ترین كاره‌سات و سه‌رچاوه‌ی مه‌رگ و مردنی به لێشاو و بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆرترین په‌تا و نه‌خۆشی له نێو خه‌ڵكی عێراق و تا ئێسته‌یش هیچ لایه‌ك به گرنگییه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه نه‌كردووه، تا چاره‌سه‌ری بكه‌ن و كه‌می بكه‌نه‌وه.
نه‌هران عومه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی باشووری عێراقه و له ناوچه‌یه‌كی نزیك له كێڵگه‌كانی نه‌وت دژی و بۆ ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی داوه، كه زۆربه‌ی ڕۆژه‌كانی ساڵ هه‌وری تاریك و نائاسایی له ئاسمانی ناوچه‌كه‌مان بوونی هه‌یه و هه‌واكه‌ی زۆر نه‌شیاو و ناخۆشه له‌وكاته‌ی كه مرۆڤ هه‌ڵیده‌مژێت، جیا له‌وه‌یش به‌هۆی ژه‌هراویبوونی هه‌وا زۆربه‌ی دره‌خت و ڕووه‌كه‌كان له ناوچه‌كه‌مان كاتێك ده‌یچێنین به ماوه‌یه‌كی كه‌م وشك ده‌بن و هه‌رگیز ناتوانن له نێو ئه‌و كه‌شوهه‌وا ژه‌هراوییه گه‌شه بكه‌ن.
پێشتر زۆرێك له پسپۆران و شاره‌زایان هۆشداریان دا له زیادبوونی ڕێژه‌ی سووتانی گازی سروشتی له هه‌واوه و به كاره‌ساتێكی گه‌وره بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ و زینده‌وه‌ران و ڕووه‌كه‌كان پێناسه‌یان كرد، زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی كه نزیك له كێڵگه‌كانی نه‌وت و پاڵاوگه‌كان، تووشی نه‌خۆشییه‌كانی جۆری "ڕه‌بۆ، سیییه‌كان و پێست و شێرپه‌نجه" ده‌بن و به خێرایی جه‌سته‌یان لاواز ده‌بێ و له ته‌مه‌نێكی زوودا گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و كۆتاییان دێت.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونی ئه‌و ڕۆژنامه به‌ریتانیا، عێراق یه‌كێكه له خراپترین ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین ڕێژه‌ی گازی سروشتی سووتاو به نێو هه‌واكه‌ی بڵاو ده‌بێته‌وه، له دوای ڕووسیاوه دێت، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ساڵ دوای ساڵ نه‌خۆشی جیاواز و ترسناك و درم له نێو خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ژماره و ڕێژه‌یان به‌رز و به‌رزتر ببێته‌وه.
ڕێژه‌ی تووشبوون به شێریه‌نجه 50% زیادی كردووه
به‌سڕه گه‌وره‌ترین قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و گۆڕانكاری ترسناك و گه‌وره به‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی نیشته‌جێبووانی به‌سڕه هاتووه و ته‌نیا له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێسته ڕێژه‌ی تووشبووان به شێرپه‌نجه به بڕی 50% زیادی كردووه، كه ئه‌مه‌یش به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واو نائاساییه و هه‌مووانی تووشی سه‌رسڕمان كردووه.
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن هاووڵاتییه‌كی به‌سڕه‌یه و كوڕه 14 ساڵییه‌كه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ی مووخی ناو ئێسك بووه و كاتێك سه‌ردانی پزیشكی كردووه و پشكنینی ورد بۆ كوڕه‌كه‌ی كراوه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه ده‌ركه‌وتووه و كاتێكیش پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه كه ده‌توانرێ ژیانی ڕزگار بكرێ، له وه‌ڵامدا پزیشكه‌كان داوای لێبوردنیان لێ كردووه و له‌باره‌ی هۆكاری تووشبوونیشی به شێرپه‌نجه له‌و ته‌مه‌نه‌وه، پزیشكه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندووه، كه به‌هۆی ژه‌هراویبوونی هه‌وای ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌شیر ئه‌لجه‌عبری سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌سڕه ڕای گه‌یاندووه، كه خه‌ڵكی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی به‌سڕه ساڵ دوای ساڵ زیاتر و زۆرتر تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن، خوشكێكی منیش تووشی شێرپه‌نجه بووه، نه‌ك ته‌نیا مرۆڤ، به‌ڵكو ڕووه‌كه‌كانیش له به‌سڕه به خێراییه‌كی زۆر ڕوو له وشكبوون و له ناوچوون ده‌كه‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای شاره‌كه‌مان به به‌رده‌وامی ڕووی له زیادبوونه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی زۆربوونی گازی میسان له هه‌وا، كه له ئه‌نجامی سووتانی گازی سروشتی دروست ده‌بێت.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان ساڵانه عێراق 17 ملیار پێ سێجا گازی سروشتی به هه‌وادا ده‌سووتێنێت، ئه‌مه‌یش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن له هه‌وا بگه‌یه‌نێت به به‌رزترین ئاست.
مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر و ڕووه‌كه‌كان ده‌بنه قوربانی و باشوور ده‌بێته ناوچه‌ی كاره‌ساتبار
جاسم عه‌بدولعه‌زیز حه‌مادی جێگری وه‌زیری ژینگه و ته‌ندروستی له‌وباره‌وه ئاشكرای كردووه، كه پیسبوون و ژه‌هراویبوونی هه‌وا له عێراق یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ته‌نگژه‌كان كه ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌مان بووه‌ته‌وه و به گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌یشی كه ئه‌نجام دراون، ژماره‌ی مردووان و قوربانیان له نێو خه‌ڵكی عێراق، به‌هۆی هه‌وای پیس و ژه‌هراوییه‌وه، زۆر زیاتره له كۆی ژماره‌ی كوژراوانی جه‌نگ و توندوتیژییه‌كانی عێراق كه له 2003ه‌وه تا ئێسته‌یش توندوتیژییه‌كان كۆتاییان نه‌هاتووه.
ویم زویگنبێرگ توێژه‌ر له ڕێكخراوی پاكسی هۆله‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئاماژه‌ی داوه، كه به‌سڕه به ته‌نیا زیاتر له سعوودیه و چین و هیند و كه‌نه‌دا گازی سروشتی لێ ده‌سووتێت، له ئه‌نجامی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و دۆخه‌یش، دوو ده‌یه‌ی تر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تری باشوور به بیابان ده‌بن و خه‌ڵكه‌كه‌یشی به‌هۆی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه ترسناكه‌وه به‌شی ڕه‌هایان گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.