سوپای پاسدارانی ئێران رای گه‌یاند كه لیوا محه‌مه‌د حیجازی، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران به‌هۆی نۆره‌ی دڵه‌وه كۆچی دوایی كردووه.
به دۆسیه‌یه‌كی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی تۆمه‌تبار كراوه
حیجازی له كانوونی دووه‌می 2020 له‌لایه‌ن حوسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانه‌وه، وه‌ك جێگری فه‌یله‌قی قودس، باڵی ده‌ره‌وه‌ی سوپای پاسداران دامه‌زرا، ئه‌و به‌شداری له جه‌نگی عێراق- ئێران كردووه و له 2011 له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به تۆمه‌تی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ به‌هۆی سه‌ركوتكردنی خۆپێشاندانه‌كانی 2009ی ئێران سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
حیجازی فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌كانی په‌سیج بوو، كه‌سایه‌تییه‌كی توندڕۆ بووه و رۆڵی هه‌بوو له هه‌ڵبژاردنی مه‌حموود ئه‌حمه‌ده‌ی نه‌ژاد وه‌ك سه‌رۆكی ئێران له 2005، به سه‌ركوتكردنی خۆپێشاندانه‌كانی 2009 داده‌نرێت، كه دوای دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی نه‌ژاد رووی دا، له 2007ه‌وه له لیستی سزادراوانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكایه.
محه‌مه‌د حیجازی كه ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا به نۆره‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد، به دۆسیه‌یه‌كی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی تۆمه‌تبار كراوه، كاتێك به تێوه‌گلان له ته‌قاندنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری "ئامیا"، له پایه‌ته‌ختی ئه‌رجه‌نتین له 18ی ته‌مووزی 1994 رووی دا و بووه هۆی كوژرانی 85 كه و برینداربوونی سه‌تانی تر.