له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ساڵانه مانگی ڕه‌مه‌زان له هه‌رێمی كوردستان و زۆرینه‌ی وڵاته مسوڵمانه‌كان ده‌كه‌وێته وه‌رزی هاوین، ڕۆژووگران له‌كاتی ڕۆژوو به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، تینوویان ده‌بێت كه ناتوانن ئاو بخۆنه‌وه، نازانن چۆن چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
پسپۆڕان ڕێنوێنیی ڕۆژووگران ده‌كه‌ن، له‌كاتی پارشێوكردندا هه‌ندێك خۆراك بخۆن كه وایان لێ ده‌كات كه‌متر تینوویان بێت، خۆشیان له خواردن و خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه به‌دوور بگرن كه تینوویان ده‌كات.
یه‌كێك له‌و خۆراكه باشانه‌ی باشتره له پارشێودا بخورێت ماسته، چونكه جه‌سته شێ‌دار ده‌كاته‌وه و به‌رگریی به‌هێز ده‌كات، به‌مه‌ش كه‌متر تینووت ده‌بێت.
دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی كافایین له پارشێودا یه‌كێكه له ڕێیه‌كانی تر بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ڕۆژوو تینووت نه‌بێت، پسپۆڕان ده‌ڵێن، باشتره له جێی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كافایینی تێدایه، شه‌ربه‌تی سروشتیی میوه به بڕێكی كه‌می شه‌كر بخۆن، بۆ نموونه شه‌ربه‌تی شووتی كه زۆرینه‌ی پێكهاته‌كه‌ی ئاوه.
گرنگیدان به خواردنی سه‌وزه و به‌تایبه‌تی خه‌یار، ته‌ماته و كاهوو له پارشێودا، وا ده‌كات جه‌سته شێ‌دار بێت و له وشكبوونه‌وه ده‌یپارێزێت، له‌كاتی ڕۆژیشدا كه به زمانی ڕۆژووه‌وه‌یت، تینووت نابێت.
ئه‌و خواردنانه‌ش له پارشێو مه‌خۆن كه شه‌كر و شیرینیی زۆر تێدایه، یانیش خواردنه سوێره‌كان، چونكه جه‌سته وشك ده‌كه‌ن و له‌دوای خواردنی پێویستتان به بڕێكی زۆری ئاو ده‌بێت.
ئه‌گه‌ریش له‌كاتی ڕۆژدا و به زمانی ڕۆژوو هه‌ستت به تینوویه‌تی كرد، به ئاوی سارد خۆت بشۆ، ئه‌مه وا ده‌كات جه‌سته‌ت شێ‌دار ببێته‌وه و له تینوویه‌تی و وشكبوونی جه‌سته ده‌تپارێزێت.