ژمارەی بریندارانی هێرشی مووشەكی بۆ سەر بنكەی سەربازیی بەلەد گەیشتە پێنج كەس

:: PM:12:30:19/04/2021 ‌
ژمارەی بریندارانی هێرشی مووشەكی بۆ سەر بنكەی سەربازیی بەلەد لە باكوری بەغدا، گەیشتە پێنج كەس و ئەمەریكاش میلیشیاكانی سەر بە ئێران لەو هێرشەدا بە بەرپرسیار دەزانێت.

شەوی رابردوو بنكەی سەربازیی بەلەد بە سێ مووشەك كرایە ئامانج، بەڵام دامەزراوەیەكی ئەڵمانی رای گەیاند ژمارەی مووشەكەكان پێنج بوون.

لەو بنكە سەربازییە ژمارەیەك هێزی ئەمەریكی و چەندان فڕۆكەی جۆری F16 جێگیر كراون. فرانس پرێس ژمارەی بریندارانی هێرشەكەی بە پێنج كەس راگەیاندووە.

ئەو پێنج سەربازەی بریندار بوون، دوو بەڵێندەری بیانی و سێ سەربازی عێراقین. مووشەكەكان بە شوێنی حەوانەوەی سەربازەكان و هۆڵی نانخواردنی بنكەكە كەوتووە.
ئەمەریكا میلیشیاكانی سەر بە ئێران بە بەرپرسیاری ئەم هێرشە دەزانێت.

بەگوێرەی دۆیچەوێلە، تا ئێستە هیچ گرووپێك بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام ئەمەریكا میلیشیاكانی سەر بە ئێران بە بەرپرسیاری ئەم هێرشە دەزانێت.

لەوەتەی جۆ بایدن بووەتە سەرۆكی ئەمەریكا، هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر بنكەكانی ئەمەریكا زیادی كردووە و 20 جار بوونەتە ئامانجی هێرشی میلیشیاكان.

میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن، لە هەندێك هێرشدا خۆیان ددانیان بەوە ناوە كە ئەنجامدەری هێرشەكەن، بەڵام سەیر لەوەدایە ئەمەریكا هیچ هەڵوێستێكی توندی بەرانبەریان نەنواندووە.



وشە - سلێمان تاشان