راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی بڵاوی كرده‌وه، ئاندریا ئانێلیی سه‌رۆكی یانه‌ی یوڤێنتوس، له پۆستی "ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌نفیزیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا" ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی ئانێلی دوای ئه‌وه دێت، 12 یانه‌ی ئه‌وروپا ئێواره‌ی دوێنێ دروستكردنی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی نوێیان له ئه‌وروپا راگه‌یاند، كه بڕیاره‌ى 20 یانه به‌شداریی تێدا بكه‌ن.
دروستكردنی خولێكی تر له ئه‌وروپا به ناوی "خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا" هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئاست و پێگه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا "چامپیۆنزلیگ"، كه ئێسته به‌هێزترین پاڵه‌وانیه‌تییه له ئاستی یانه‌كاندا.
ئاندریا ئانێلی، بڕیاره ببێته جێگری سه‌رۆكی خوله نوێیه‌كه، كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات.
هاوكات یانه‌ی یوڤێنتوس له‌گه‌ڵ یانه‌كانی میلان و ئینته‌ر، هاتوونه‌ته ریزی 12 یانه‌كه.
ئه‌و 12 یانه‌یه‌ی كه دروستكردنی خولێكی نوێیان راگه‌یاندووه، پێكهاتوون له یانه‌كانی "مانچێسته‌ر یونایتد، مانچێسته‌ر سیتی، چێڵسی، لیڤه‌رپوول، ئارسیناڵ و تۆتنێهام" له ئینگلته‌را، ریال مه‌درید، بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مه‌درید له ئیسپانیا، یوڤێنتوس، ئه‌ی سی میلان و ئینته‌رمیلان له ئیتالیا.
هه‌روه‌ها ده‌نگۆی هاتنه‌ریزی یانه‌ی تریش هه‌یه، له‌وانه بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان.