یانه‌ی تۆتێنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی نیسان، دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ر خۆزێ مۆرینیۆی له مه‌شقی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
یانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند: "یانه‌كه‌مان رای ده‌گه‌یه‌نێت، خۆزێ مۆرینیۆ و ستافه‌كه‌ی، كه پێكهاتوون له جواو ساكرامێنتۆ، نۆنۆ سانتۆس، كارلۆس لاین و جیۆڤانی چێرا له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه.
مۆرینیۆ له تشرینی دووه‌می 2019 مه‌شقی تۆتێنهامی وه‌رگرت و گرێبه‌سته‌كه‌ی تا كۆتایی وه‌رزی 2022-2023 بوو.
تۆتێنهام ئێسته له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندیی خولی ئینگلیزییه و ئه‌گه‌رێكی لاوازی هه‌یه بتوانێت وه‌رزی داهاتوو به‌شداریی چامپیۆنزلیگ بكات، هه‌رچه‌نده یانه‌كه چووه‌ته ریزی ئه‌و 12 یانه‌یه‌ی كه خولێكی نوێیان راگه‌یاندووه.