بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان داوای له به‌غدا كردووه كه پشكی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵێك ڕه‌وانه بكات نه‌ك مانگانه، بۆ ئه‌وه‌ی پلانی خۆی دابنێت و مووچه‌ی مانگانه له‌كاتی خۆی و بێ كه‌موكوڕی بدات.
محه‌مه‌د ئیلخانی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئاماده كردووه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی داھاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌سند بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: دواتر ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، چونكه پڕۆژه‌یاساكه ھه‌مووی ته‌واو بووه و ته‌نیا په‌سندكردنی له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و ڕه‌وانه‌كردنی بۆ په‌رله‌مان ماوه.
به‌پێی گوته‌ی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و بودجه‌یه‌ی ھه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر بنه‌مای بودجه‌ی عێراق دانراوه؛ ئه‌گه‌ر به‌غدا ره‌وانه‌ی بكات، مووچه له‌كاتی خۆی و بێ لێبرین ده‌درێت.
ئیلخانی گوتیشی: حكوومه‌تی ھه‌رێم كوردستان داوای كردووه پشكی ھه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق چه‌نده، پێكه‌وه ره‌وانه‌ی بكات نه‌ك مانگانه، بۆ ئه‌وه‌ی پلانی خۆی دابنێت و مانگانه بێ كه‌موكوڕی مووچه له واده‌ی خۆی بدات.
ئاشكراشی كرد، پشكی ھه‌رێمی كوردستان 12.67% له كۆی 124 ترلیۆن دیناری گشتیی عێراقه، بۆیه پشكی ھه‌رێمی كوردستان چه‌ند بێت، ئه‌وه‌نده ڕه‌وانه ده‌كرێت.
ده‌شڵێ: ئه‌گه‌ر ھه‌موو پاره‌كه ڕه‌وانه بكه‌ن، كێشه‌مان بۆ دروست نابێت، حكوومه‌تی عێراقیش لاریی نییه، به‌مه‌رجێك كێشه‌ی سیاسی دروست نه‌كه‌ن، بڕیاره كۆبوونه‌وه له نێوان ھه‌رێم و به‌غدا بۆ ورده‌كارییه‌كان به‌رده‌وام بێت.
بڵند ئیبراھیم