مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی له تاوانه‌كانی داعش (یونیتاد UNITAD) كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی نیسان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له كه‌ریم ئه‌سه‌د ئه‌حمه‌د خان ڕاوێژكاری تایبه‌تی و سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی له تاوانه‌كانی داعش (یونیتاد UNITAD) كرد.
له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش، هاوئاهه‌نگیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و داوده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسایه‌كی تایبه‌ت به دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به تاوانه‌كانی داعش له هه‌رێمی كوردستان كرا.
ڕاوێژكاری تایبه‌ت و سه‌رۆكی تیمی یونیتاد، ستایشی هاوئاهه‌نگیی حكوومه‌تی هه‌رێم و پشتگیرییه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی له كار و ئه‌ركه‌كانی تیمی یونیتاد و سیستمی دادوه‌ریی كرد، هه‌روه‌ها ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانی له‌م بواره‌دا وه‌ك نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له ناوچه‌كه ناوبرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت سوپاسی ڕاوێژكاری تایبه‌تی و سه‌رۆكی تیمی یونیتادی كرد بۆ ماوه‌ی كاركردنی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌پێناو هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری بۆ قوربانییانی تاوانه‌كانی داعش و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاریان.
هه‌روه‌ها پیرۆزبایشی لێ كرد به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك داواكاری گشتیی دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوانه‌كان، هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی نوێیدا بۆ خواست.