یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانی، ئه‌نجامدانی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا ره‌ت ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌نجامدانی چاكسازی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به پێویست ده‌زانێت.
هانز یواخیم فاتسكه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموند گوتی: یانه‌كه‌مان پلانی دامه‌زراندنی خولی سوپه‌ر ره‌ت ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها رای گه‌یاند: یانه‌ی بایرن میونشن به هه‌مان شێوه ئه‌و كاره ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و له‌م باره‌وه قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردوون.
فاتسكه بۆ ماڵپه‌ڕی یانه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕیی یانه‌كانی ئه‌وروپا كۆبوونه‌وه و دووپاتیان كرده‌وه، بڕیاری ئه‌نجومه‌نه‌كه، كه هه‌ینیی رابردوو ده‌رچووه، تا ئێسته كاری پێ ده‌كرێت، كه له بڕیاره‌كه‌دا یانه‌كان ده‌یانه‌وێت چاكسازییه‌كی به پلان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا بكرێت".
گوتیشی " بایرن میونشن و دۆرتموند، له هه‌موو گفتوگۆكاندا به رێژه‌ی 100% بۆچوونه‌كانیان وه‌ك یه‌كه".
12 یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا دامه‌زراندنی خولێكی نوێیان به ناوی "خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا" راگه‌یاندووه و له دوێنێه‌وه تۆپی پێی ئه‌وروپا، دووچاری كێشه‌یه‌كی گه‌وره بووه‌ته‌وه و ئاكامه‌كه‌شی دیار نییه.