گۆرانیبێژی لاو تەها قادر له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له یوتیووب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی "Ramadan Mashup" بڵاو کردەوە، كه تا ئێسته زیاتر له 31 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی نیسان، گۆرانیبێژی لاو تەها قادر له باره‌ی به‌رهه‌مه تازه‌كه‌یه‌وه گوتی، "نوێترین به‌رهه‌مم ماشوپێكی تایبه‌ته بۆ مانگی ڕەمەزان، كە لە چەند گۆرانییەكی هونەرمەندە بیانییەكان پێكهاتووە. بڵاوم كردووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی كرد، بەرهەمه‌كه پێكهاتووه له چه‌ند گۆرانییه‌كی هونەرمەندان /ماهیر زەین و دوو گۆرانی سامی یوسف پێكهاتووە/، بەشێكی تریشی به زمانی كوردییە، بۆ یەكەم جاریشە گۆرانییەكی ئایینی بڵاو ده‌كه‌مه‌وه بۆیه ئه‌زموونێكی نۆی بووم بۆم.
ڕوونی كرده‌وه، به‌رهه‌می "Ramadan Mashup" له ده‌رهێنانی ئالان حوسێن و كاری میكس و ماسته‌ری له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئارام سه‌ردار سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ڤینۆ پڕۆدهكشنهوه بۆ كراوه.
تەھا قادر، گۆرانیبێژێكی لاوی كورده، خەڵکی شارۆكه‌ی سۆرانی سه‌ر به پارێزی هه‌ولێر، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیارییە، خاوەنی چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ماوەیەکی کەمە لە بواری ھونەری کوردی‌دا دەرکەوتووە، خاوەنی هه‌وادارێكی زۆره و زیاتر به شێوه‌ی لایڤ میوزیك ده‌رده‌كه‌وێت.