فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی بودجه و پابه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی نیسان، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده داراییه‌كانی له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی عێراق جێبه‌جێ ده‌كات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی ٢٠٢١/٤/١٣ له نووسراوێكدا بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی عێراق، ره‌زامه‌ندیی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی پابه‌نده داراییه‌كانی له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ربڕیوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر په‌رله‌مانی عێراق بودجه‌ی په‌سه‌ند كرد و پشكی كورد تیایدا 13.9% جێگیر كراوه.