ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قی یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق له رۆژنامه‌ی فه‌رمی، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی یاساكه و ره‌وانه‌كردنی پشكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
شاندي هةريَم لة ضةند رؤذي داهاتوو سةرداني بةغدا دةكات
به‌هجه‌ت عه‌لی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، شانده‌كه هونه‌ری ده‌بێت و چاوی به به‌رپرسانی حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌وێت بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی میكانیزمی ره‌وانه‌كردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، له به‌رانبه‌ر راده‌ستكردنی ئه‌و نه‌وت و داهاته سنووریانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێككه‌وتنی له‌باره‌وه كراوه.
زیاتر گوتی، شاندی هه‌رێم له چه‌ند رۆژی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ لێكگه‌یشتن له‌باره‌ی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه، به‌تایبه‌تی ماده‌ی 11ی پێوه‌ست به پشكی هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتی رێككه‌وتنی هه‌ردوولا، پاره‌كه به شێوه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ش به‌ش ره‌وانه ده‌كرێت.
دوێنێ یه‌كشه‌م ده‌قی یاسای بودجه‌ی گشتیی 2021ی عێراق له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراق بڵاو كرایه‌وه و ئێسته كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای بودجه له كۆتایی مانگی ئازار له‌لاین په‌رله‌مانه‌وه په‌سند كرا و له هه‌شتی ئه‌م مانگه‌یش فه‌رمانی كۆماری په‌سندكردنی ده‌رچوو.