درامای "باب الحارة" كه درامایه‌كی سوورییه و 11 ساڵه به‌شی نوێی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كوالێتی و ناوه‌ڕۆك و چیرۆكی دراماكه به‌ته‌واوی گۆڕاوه و ده‌ستكاری كراوه، له‌لایه‌ن ئه‌كته‌رانی به‌شه سه‌ره‌تاكانی دراماكه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێ.
عه‌باس نووری ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی سووری كه له به‌شه‌كانی سه‌ره‌تای دراماكه‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌كیی وه‌ك "باوكی عیسام" ده‌گێڕا، له دیمانه‌یه‌كدا باس له‌م درامایه ده‌كات و ده‌ڵێ: ده‌ڵێی له‌فه‌ی كۆنبووی فه‌لافله.
ئه‌و ئه‌كته‌ره یه‌كێك بووه له‌و ئه‌ستێرانه‌ی دراماكه‌ی له‌به‌رچاو بینه‌ران شیرین كردبوو، به‌ڵام هه‌ر له به‌شه‌كانی سه‌ره‌تاوه وازی له دراماكه هێنا و ئێسته له دیمانه‌یه‌كدا له‌باره‌ی به‌شی نوێی دراماكه ده‌ڵێ: باب الحارةی 11 وه‌ك له‌فه‌یه‌كی كۆنی فه‌لافله، 10 ساڵ له‌ناو ساردكه‌ره‌وه دانرابێ و كه‌س ده‌ستی لێ نه‌دابێ، تازه بیهێننه‌وه.
ئه‌بو عیسام پێی وایه، به‌شی نوێی دراماكه هیچ له به‌شه‌كانی سه‌ره‌تا ناچێت و زۆر له چیرۆك و ڕووداو و مێژووه‌كه‌شیه‌وه دووره، ته‌نانه‌ت وه‌ك ئه‌وه وه‌سفی ده‌كات، درامایه‌كی تر به‌رهه‌م هاتبێ و ناوی باب الحارةی لێ نرابێ.
هه‌روه‌ها سه‌باح جه‌زائیری ئه‌كته‌ری ناسراو كه به ڕۆڵی "دایكی عیسام" نۆ ساڵ به‌شداریی دراماكه‌ی كردووه، ده‌ڵێ به‌شی نوێی باب الحارة زۆر له‌و درامایه جیاوازه كه من نۆ ساڵ به‌شداریم تێیدا كرد و ڕۆڵم بۆ گێڕا.
باب الحارة درامایه‌كی سوورییه و باس له ڕووداو، نه‌ریت و شه‌ڕه‌كانی سه‌رده‌می كۆنی ئه‌و وڵاته ده‌كات، له ساڵی 2006 یه‌كه‌م به‌شی لێ به‌رهه‌م هات كه ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری زۆر ناسراوی سووری و هه‌ندێ وڵاتی تری عه‌ره‌بی به‌شدارییان كرد، هه‌رزوو به‌سام مه‌لا ده‌رهێنه‌ر و خاوه‌ن بیرۆكه‌ی دراماكه ئاشكرای كرد، ئه‌م زنجیره درامایه له نۆ به‌ش پێكهاتووه، به‌ڵام خۆی ته‌نیا كاری ده‌رهێنانی بۆ پێنج به‌شی سه‌ره‌تا كرد، دواتر عه‌زام فۆق ده‌رهێنانی بۆ به‌شی شه‌ش و حه‌وت كرد، دواتریش ناجی ته‌عمه ده‌رهێنانی به‌شی هه‌شت و نۆی گرته ئه‌ستۆ. به‌ڵام به‌شه نوێیه‌كان كه 10ی ساڵی ڕابردوو و 11ی ئه‌مساڵن، له پلانی ده‌رهێنه‌ر و خاوه‌ن بیرۆكه‌كه نین و زۆربه‌ی ئه‌كته‌رانی عه‌ره‌ب لێی ناڕازین و به كارێكی زیاده و دوور له دراماكه‌ی ده‌بینن.
دراماكه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ساڵانه په‌خش ده‌كرێت، تا ئێسته‌ش به‌شه كۆنه‌كانی به دۆبلاجی كوردی له كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان په‌خش ده‌كرێت و بینه‌رێكی زۆری له كوردستان هه‌یه، به‌ڵام به هه‌مانشێوه كوردیش له به‌شه نوێیه‌كان ناڕازییه و زۆرینه‌ی بینه‌ران ئاماده‌ن به‌شه كۆنه‌كان چه‌ند جارێك سه‌یر بكه‌نه‌وه، به‌ڵام 10 خوله‌ك به‌دیار به‌شی نوێوه دانانیشن.