دوای ئه‌وه‌ی له مانگی رابردوو كێشه‌ی بازرگانانی عه‌لوه‌ی سلێمانی و كۆمه‌ڵێك بارهه‌ڵگری مه‌رزی باشماخ له گواستنه‌وه‌ی باره‌كان له مه‌رزه‌وه بۆ ناو عه‌لوه دروست بوو، تا ئێسته كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و لایه‌نی ئیداره و پارێزگاش نه‌یانتوانیوه ئه‌و كێشه‌یه كۆتایی پێ بهێنن.
كێشه‌ی بارهه‌ڵگرانی عه‌لوه‌ی سلێمانی ته‌نیا دوو هه‌فته به‌شێوه‌ی كاتی چاره‌سه‌ر كرا، دوای ئه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌م جارێكی تر كێشه‌كه‌یان سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر بارهه‌ڵگری عه‌لوه چوونه‌ته به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگا و داوا ده‌كه‌ن جارێكی تر ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی بار بكه‌نه‌وه.
حاجی سه‌روه‌ر عه‌لی به‌رپرسی سه‌ندیكای كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، كێشه‌كه‌مان به‌شێوه‌ی كاتی ته‌نیا دوو هه‌فته چاره‌سه‌ر كرا و دوای ئه‌وه‌ی جارێكی تر سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌ك بازرگانانی عه‌لوه پابه‌ندبوونی خۆمان به‌و چاره‌سه‌ره راگه‌یاند، به‌ڵام هیچكام له خاڵه‌كانی ناو رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كران، جگه له‌و خاڵه‌ی كه دژی ئێمه بوو.
ئه‌وه‌شی گوت، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه 146 بارهه‌ڵگری عه‌لوه‌ی سلێمانی كاریان راگیراوه و ناتوانن بار بگوازنه‌وه، ته‌نیا شۆفێره‌كانی عه‌لوه بێكار كراون و هیچ بڕیارێكی تر جێبه‌جێ نه‌كراوه، له كاتێكدا ده‌بوو ئۆتۆمبێلی بازرگانان له هیچ مه‌رزێكی تر نه‌مێنێ و ماوه، پێویست بوو كرێی بارهه‌ڵگری مه‌رزه‌كان دابه‌زێنرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌كرا، ده‌بوو هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كان بكرێنه ساردكه‌ره‌وه، ئه‌ویش نه‌كرا.
هه‌روه‌ها گوتی، تا ئێسته لایه‌نێكی پێوه‌ندیدار و ئیداره نه‌یانتوانیوه كێشه‌ی ئێمه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ده‌مانه‌وێ شۆفێره‌كانی ئێمه‌ش ده‌ستبه‌كار بكه‌نه‌وه، چونكه هیچ بڕیارێكی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی كراوه دژی ئێمه‌یه.
مانگی رابردوو به‌هۆی كێشه‌ی بازرگانانی عه‌لوه و كۆمه‌ڵێك بارهه‌ڵگری مه‌رزه‌كان، بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك عه‌لوه‌ی سلێمانی داخرا كه به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆری له سنووره‌كه دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌زاران كه‌س بێكار بوون.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی