سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی یانه‌كانی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا، به‌رگری له پرۆژه‌كه‌یان ده‌كات و ده‌ڵێت، رێگه بده‌ن گه‌وره‌كان تۆپی پێ رزگار بكه‌ن.
فلۆرێنتینۆ پێرێز كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌بێ ركابه‌ر بووه‌وه سه‌رۆكی ریال مه‌درید، له لێدوانه‌كانیدا وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی دایه‌وه، كه له لایه‌ن فیدراسیۆنی ئه‌وروپاوه لێیان كراوه و به "بێ مانا" وه‌سفی كرد.
پێرێز گوتی: "كاتێك جگه له پاره‌ی مافی په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنی هیچ داهاتێكی ترت نه‌بێت، ناچاری به دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێی، چاره‌سه‌ره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه یاریی به‌هێز و سه‌رنجڕاكێش پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ر بكه‌یت، ئێسته 40%ی گه‌نجان بایه‌خ به یارییه‌ك ناده‌ن ركابه‌ریی كه‌می تێدا بێت".
گوتیشی: "ئێمه له ریال مه‌درید پاره‌ی زۆرمان له‌ده‌ست داوه، تۆپی پێ له بارێكی خراپدایه، پێویسته پێشكه‌وێت، ڤایرۆسی كۆرۆناش كاره‌كه‌ی پێشخست (سازدانی سوپه‌رلیگ) به‌ڵام ئه‌م خوله هه‌ر ده‌كرا، خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانیش ره‌ونه‌قی خۆی له ده‌ست داوه، بۆیه پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی نوێمان دروست كردووه".
پێرێزی ته‌مه‌ن 74 ساڵان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ئێسته روو ده‌دات، له 1950 هه‌مان شت روویداوه، ئه‌وكاتیش فیفا و فیدراسیۆنی ئه‌وروپا دژی بوون، به‌ڵام به‌رهه‌ڵستی سوودی چییه، هه‌مووان ده‌زانن كاتێك چامپیۆنزلیگیش دروست كرا چی ده‌گوترا، بۆیه ده‌ڵێم رێگه بده‌ن با گه‌وره‌كان كار بكه‌ن، ئێمه به هه‌موو هێز و توانا‌مان بۆ تۆپی پێ كار ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سوپه‌ری لیگی ئه‌وروپا هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد: "خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا ته‌نیا بۆ یانه دامه‌زرێنه‌ره‌كان قۆرخ نه‌كراوه، پێنج یانه‌ی تریش له هه‌ر وه‌رزێكدا به‌شدار ده‌بن، پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه داخراو نییه، ئه‌و پاره‌یه‌شی كه تێیدا به‌ده‌ست دێت، هه‌مووان و هه‌ریه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك سوودی لێ وه‌رده‌گرن، بۆ نموونه یانه‌كان به‌و پاره‌یه یاریزان له یانه‌كانی تر ده‌كڕن".
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی فیدراسیۆنی ئه‌وروپا، كه رێگه ناده‌ن یاریزانانی به‌شدار له خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانیان به‌شداریی مۆندیال و یۆرۆ بكه‌ن، سه‌رۆكی ریال مه‌درید گوتی: "كار وا روونادات و رێگری له یاریزانان ناكرێ بۆ هه‌ڵبژارده‌كانیان یاریی بكه‌ن، هه‌روه‌ها ریال مه‌درید و هیچ یانه‌یه‌كی تر له چامپیۆنزلیگ و خوله ناوخۆییه‌كانی ئه‌وروپا دوور ناخرێنه‌وه، ئه‌مه كارێكی مه‌حاڵه".
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا له رۆژانی رابردوو به ئاشكرا رای گه‌یاند، هه‌ر یانه‌یه‌ك به‌شداریی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا بكات، له خوله‌كانی فیدراسیۆنی ئه‌وروپا و خوله ناوخۆییه‌كانی ئه‌وروپا دوور ده‌خرێته‌وه.